گشت كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە هەوڵی ئەوەدان زیاتر ئاسانكاری بكەن بۆ بەكارهێنان ئەمەش بۆ ئەوەی زیاتر سەردانیان هەبێ و پڕ بینەر بن و هەمیشە لە پێشبركێ دان.

گشت وێبگەرەكانیش لە ڕێگەی زیاد كراوەكان كە ڕۆژانە زیاد كراوی جوان و خێرا دروست دەكرێن بۆ كار ئاسانكردنی ڕۆژانەمان .

ئەمرۆ باسی زیاد كراوێك دەكەم بۆ ئەوانەی كە وێبگەری فایرفۆكس بەكاردەهێنن بۆ داونڵود كردنی ڤیدیۆ بە ئاسانی و بەهەر قەبارە و كوالێتیەك كە بیانەوێ‌، هەڵبەتە زیاد كراوەكانیش قەبارەیان زۆر بچوكە و بێگومان كاری گەورەشمان بۆ دەكەن ، بۆ زیاد كردنی ئەم add-ons ( زیاد كراو ) دەبێت بچینە لیستی tools پاشان add-ons یاخود لەڕێگای كیبورد Alt+shift+A و پاشان لە بەشی گەراندا بنووسە flash video downloader پاشان كرتە لەسەر گەران بكە.

دوای ئەوەی چەند زیاد كراوێكمان دەداتی كرتە لەسەر install بكە كە لەبەرامبەر Flash Video Downloader – YouTube HD Download [4K] دوای ئەوەی دابەزی پاشان كلیك لەسەر Restart now بكە دوای ئەوەی فایرفۆكس ریستارت بویەوە دەبینین لەبەشی سەرەوە ئەم زیاد كراوە بۆ ویبگەرەكەمان زیاد بووە .

دوای ئەوەی هەر ڤیدیۆیەكمان كردەوە ئەو زیاد كراوە چالاك دەبی و دەوانی بەهەر قەبارە و كوالێتیەك كە بمانەوەی ڤیدیۆكە وەر بگرین ..

لە خوارەوە فێركاریەكان بە وێنە ببینە

12545817_1009016475822733_1986818332_o

12544112_1009016485822732_1326150802_o

12546037_1009016499156064_1495926431_o

12584090_1009016322489415_2078009437_n

ئامادەكردنی :بەندین جەمال

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.