سلام علیكم

هاوڕێیان زۆر جار ئه‌بیستین و باس ئه‌كرێ له‌ زۆر شوێن كه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئینته‌ر نێته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌مان له‌لا درووست ده‌بێت ئاخۆ به‌ چ ڕێگه‌یه‌ك توانیوێتی ئه‌م كاره‌ بكات، له‌گه‌ڵما بن و ورد ورد چی هه‌نگاوێكم ئه‌نجام دا وه‌كوو من دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌
كاری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ هاوشێوه‌ی google adsense ه‌.
ئه‌مرۆ من سایتێكی زۆر باشم بۆ هێناون كه‌ كارێكی زۆر چاك ده‌كات ته‌نها ئه‌وه‌تا كه‌ زۆر له‌ ئیمه‌ ئاگاداری نیمان، یه‌كێك له‌ گرنگیه‌كانی كه‌ پاره‌كه‌ت گه‌شت به‌ 1 دۆلار ئه‌توانی پاره‌كه‌ت ڕا بكێشیت
فه‌رموون
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شوێنێك هه‌بێت خۆتی لێ ناو نووس بكه‌یت پێویسته‌ ناونووس بكه‌یت له‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناو بانگه‌ی خواره‌وه‌ به‌م شێوازه‌
تۆمار بوون
كلیك بكه‌ بۆ چوونه‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌و تۆمار بوون
پاش ئه‌وه‌ی وه‌كوو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ خۆت ناونووس كرد، بچۆ سه‌ردانی ئیمێڵه‌كه‌ت بكه‌ نامه‌یه‌كی بۆ هاتووه‌ كه‌ كردته‌وه‌ زانیارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن
2
وه‌كوو له‌ وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ دیاره‌ پاسۆردی بۆ داناوی له‌گه‌ڵ به‌سته‌ری چالاك كردنی هه‌ۆ كلیك له‌ به‌سته‌ری چالاك كردنی هه‌ژماره‌كه‌ت بكه‌
پاشان وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌، سه‌ح بده‌ له‌و خانه‌یه‌ و بچۆ بۆ هه‌نگاوی دواتر
3
پاشان پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ دروستی پڕ بكه‌یته‌وه‌، سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی سه‌ره‌وه‌ ئاسانن ته‌نها زیپ كۆد نه‌بێت ئه‌ویش بۆ زانینی زیپ كۆدی شاره‌كه‌ت كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌
زیپ كۆده‌كانی وڵاتی ئیراق
4

پاشان ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و كۆتایی ئه‌چین و هه‌نگاوه‌كانی دی ئاسانن
له‌م هه‌نگاوه‌دا ژماره‌ مۆبایل بنووسه‌
5
له‌م هه‌نگاوه‌شدا كارتی پایپاڵ یاخود هه‌ر كارتێك كه‌ بتوانی پاره‌كه‌ی پێ وه‌ر بگریت بینووسه‌
6

له‌ ئێستادا تۆ تۆمار بوویت به‌ بێ كێشه‌ و هیچ گرفتت نیه‌
ئه‌م سیسته‌مه‌ وه‌كوو گۆگڵ ئه‌دسنس كار ده‌كات، پێویسته‌ ڕێكلام بلاوكه‌ره‌وه‌كان كۆدی ڕێكلامی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ لای خۆیان دا بنێن پاشان هه‌ر كه‌ ڕێكلامه‌كه‌یان دانا ڕاسته‌وخۆ به‌سته‌ر لینكی ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌چێته‌ لیستی ئه‌كتیڤه‌كانه‌وه‌ له‌ ناو هه‌ژماره‌كه‌ت
فه‌رموون له‌گه‌ڵما بن

بۆ ئه‌وه‌ی كۆدی ڕێكلام وه‌ر بگرین و ماڵپه‌ره‌كه‌مان بخه‌ینه‌ لیستی وه‌رگره‌كانی ڕێكلامه‌وه‌ پێویسته‌ كلیك له‌سه‌ر

ad tag  بكه‌ین

7
پاشان شێوازێكی ڕێكلام هه‌ڵبژێره‌ وه‌كوو من get ad tag بكه‌
8
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆده‌ی پیت ده‌دات كۆپیت كرد بیبه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت یاود مه‌كۆیه‌كه‌ت دایبنێ به‌ مه‌رجێك شوێنێكی گونجاو بێت، دای بنێ ڕاسته‌خۆ به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌چێته‌ لیستی ئه‌كتیڤه‌كانه‌وه‌

بچۆ سه‌ر به‌شی site پاش ئه‌وه‌ی كۆده‌كه‌ت دانا له‌ ناو ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌بینیت ڕاسته‌وخۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت زیاد بووه‌ به‌ڵام پێویسته‌ چاوه‌ڕوان بیت تاكوو ده‌بیت به‌ premium كه‌ بوویت به‌وه‌ ئیتر هه‌ژمار كردنی حسابه‌كان بۆت ده‌ست پێده‌كات و پاره‌ت پێ ده‌درێت به‌ پێی بینین و كلیك و چه‌ندین شێوازی تر
9

ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ من توانیومه‌ وه‌ری بگرم له‌ ماوه‌ی 5 ڕۆژدا ئه‌وه‌ش به‌ هۆی كه‌می سه‌ردانه‌وه‌یه‌ گه‌ر بێت و یه‌كێك سه‌ردان و ترافیكی زۆر بێت بێگومان بن كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی باش پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ جۆرێك له‌ رۆژێكدا 1 دۆلاره‌وه‌ بۆ 10 دۆلار به‌ده‌ست بهێنێت

10

ئه‌مه‌ش به‌سته‌ری تۆمار بوون كلیك بكه‌

به‌هیوای سوود بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕن و پێویستیان به‌مه‌ ئه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان رۆژانه‌ هه‌زار سه‌ردان زیاتره‌ سوودیكی باشی بۆیان ده‌بێت و هاوكارییه‌كه‌ بۆ دابین كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ ساڵانه‌ی ئه‌ی به‌خشی به‌ هۆست/سێرڤه‌ر.

هه‌ر پرسیارێكتان هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌ر گرتنی پاره‌كه‌ یاخود به‌ چ شێوازێكی درووست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دا بكرێت و كۆده‌كان باشترین شوێنیان كوێ ی بۆ دابنێین له‌ كۆمێنت بپرسن به‌ پێی توانا وه‌لامتان ده‌ده‌مه‌وه‌ .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.