ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که له‌ماوه‌ی ڕابردوو بڵاومان کرده‌وه‌ له کۆتایدا ئه‌کتیڤژن پشت ڕاستی کرده‌وه که کۆڵ ئۆف دیوتی به فه‌ڕمی له داهاتووه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕابردووه ئه‌مجاره باس له‌ ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌کات له جێگای سود وه‌رگرتن له چه‌کی پێشکه‌وتوو و خه‌یاڵی هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستی جه‌نگه‌که‌ له‌ناو یاریه‌که‌دا به‌رجه‌سته بکه‌ن چونکه خواستێکی زۆری به‌کارهێنه‌ر هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌نگه‌کانی ڕابردوو وه‌ک له‌ جه‌نگه‌کانی داهاتوو و خه‌یاڵی وه بۆ جارێکی تریش یوتوبه‌ر THE FAMILY VIDEO GAMERS ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که دزه‌ی پێکردبوو بڵاوی کرده‌وه‌ به فه‌رمی بوونه ڕاستی توانی بۆ جارێکی تر متمانه‌ی خۆی بکاته‌ نێو دڵی بینه‌ری که‌ناڵه‌که‌یه‌وه‌ وه ناوی به‌شه‌ تازه‌که‌ Call of Duty: World War 2 ده‌بێت .

وه ئه‌م به‌شه‌ی بۆ هه‌ر سێ پلات فۆرمی (پله‌ی سته‌یشن ٤ ، ئێکس بۆکس وه‌ن  ، کۆمپیوته‌ر ) بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌مساڵدا به‌پێی
کۆمه‌‌لێک زانیاری تری دزه‌ پێکراو بێت له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا بڵاو بێته‌وه‌ وه له ئێسته‌دا زانیاریه‌کی ئ‌‌وتۆی له‌سه‌ر نیه ته‌نها ناوه‌که‌ی پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه‌ بۆیه پێویسته چاوه‌رێی هه‌فته‌کانی ئاینده بکه‌ین بۆ هاتنی هه‌واڵی نوێ له‌باریه‌وه‌ .

ژێده‌ر : VG247

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.