دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسونگ له ١٩ ی ئابی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار مۆبایلی گالاكسی نۆت ٧ ی له ئه‌مریكا بڵاو كرده‌وه كه یه‌كه‌م نرخیشی ٨٣٤ $ بوو به هه‌ر سێ ڕه‌نگی ڕه‌ش و شین و سلڤه‌ر به ڕێژه‌ی 2.5 ملیۆن مۆبایل له بازاڕه‌كان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی گالاكسی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و به گشتی شكستی ته‌واوی له بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆبایلێكدا هێنا ، هۆكاری شكسته‌كه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه له هه‌ندێك حاله‌ت له كاتی كاركردن ده‌ته‌قێته‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕهخنهیێكی زۆر له‌م مۆبایله بگیرێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به شێوه‌ییه‌كی گاڵته ئامێز باس له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م مۆبایله بكه‌ن .
بۆیه زۆر به خێرایی كۆمپانیای سامسوونگ مۆبایله گالاكسی نۆت ٧ ه‌كانی له بازاڕه‌كان دا كشانده‌وه و داوای لێبووردنی له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مۆبایله كردوو ڕایگه‌یاند پاراستنی گیانی به‌كارهێنه‌ری مۆبایله‌كانمان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه .
دوای كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ و ته‌واو پێداچوونه‌وه به‌م جۆره مۆبایله و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه لاوازه‌كانی جارێكی تر كۆمپانیاكه مۆبایلی گالاكسی نۆت ٧ ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌می نه‌برد و دووباره په‌ی به‌هه‌مان كێشه‌ی جاران كرایه‌وه و دووباره هه‌مان حاڵه‌ت به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانه‌وه دووباره بوویه‌وه بۆیه دووباره و به ناچاری له‌م ڕۆژانه‌دا كۆمپانیای سامسوونگ له ڕاگه‌یاندراوێكی دا ڕایگه‌یاند ئه‌مجاره تاكو به‌ڕێژه‌ی سه‌دا سه‌د دڵنیا نه‌بین له بێ كێشه‌یی مۆبایله‌كه‌مان ئه‌م مۆبایله دووباره ناخه‌ینه بازاڕه‌كانه‌وه .
چاودێران و شڕۆڤه‌كارانی ته‌كنه‌لۆژیاش وای بۆ ده‌چن كۆمپانیای سامسوونگ به ته‌واوی شكستی هێناوه له مۆبایلی گالاكسی نۆت ٧ و زه‌ره‌رێكی زۆر به‌م كۆمپانیایه كه‌وتووه و بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له زووترین كاتدا مۆبایلی گالاكسی ٨ بڵاو بكرێته‌وه و بۆ په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌م هه‌ڵه زه‌قانه‌ی مۆبایلی نۆت ٧ و دووباره هاتنه ناوه‌وه‌ی مۆبایلی گالاكسی بۆ ناو كێبڕكێكان .
لێره‌شدا ڤیدیۆیه‌كی دوێنێی كه‌ناڵی Associated Press له یوتوب تان نیشانده‌ده‌ین كه دیمه‌نی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلی گالاكسی نۆت ٧ ه به هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی له جگارهوه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ڕوویداوه :
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت