چەند ماڵپەرێکی تەکنەلۆژیا ئەوەیان بڵاو کردەوە تەنها لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو پاتری دوو لە ئایفۆنەکانی کۆمپانیای ئەپڵ تەقیتەوە لە پێشانگایەکانی نمایشکردن و فڕۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن لە هەردوو شاری زیونیخ ی سویسرا و شاری ڤاڵانسیای ئیسپانیا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە تەقینەوەی پاتری ئەو ئایفۆنانە بوویتە مایەی ئاگر کەوتنەوە لەو پیشانگایانە تا ئێستا هۆکاری ئەو تەقینەوانەش نازاندرێت.

یەکەم تەقینەوە لە ئیسپانیا بوو کە بۆوە هۆی دووکەڵێکی چڕ لەناو ژووری فڕۆشتنی ئایفۆنکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەست بەجێ کارمەندەکانی ئاگر کوژێنەوە و پۆڵسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

بەڵام لە تەقینەوەکەی شاری زوینخ ی سویسرا بۆوە مایە بریندار بوونی حەوت کەس کە بۆ کڕینی ئایفۆن لەو پێشانگایە بوون، بەڵام برینەکانیان سووک بوون هەر لەوێ چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و ڕەوانەی ماڵەوە کران.

تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو دوو ڕووداوە بڵاو نەکردۆتەوە.

شایەنی باسە کۆمپانیای ئەپڵ نرخی پاتری ئایفۆنی لە 79 دۆلارەوە دابەزاند بۆ 29 دۆلار بۆ ئەوەی لە کاتی خاوبوونەوەی ئامێرە کۆنەکانی مۆبایلی ئایفۆن پاتریەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی پروسێسەری ئایفۆنە کۆنەکان خاو نەبێتەوە هەمان خێرایی پێشووی هەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.