بەرەو وەرزی گەرما هەنگاو دەنێن ئامێرەكانی فێنكردنەوەش زۆر و جۆر بە جۆر بوون، لەگەڵ هەر بەكارهێنانێكدا خەرجیەكانیشمان زیاد دەكەن، ئەگەر تۆی بەكارهێنەر بەدوای ئەوەدا دەگەڕێیت خەرجی دابینكراوت بۆ تێچووی كارەبا كەم بكەیتەوە، لەڕێی چەند هەنگاوێكی سادەو مرۆڤ دۆستانەوە ئەم چەند ڕێنماییە لەبەر چاو بگرن.
سیستمی ساردی ماڵەكەت هەروەكو گەرمی هەمان بودجەیە، چونكە لەسەر یەك ئامێری كارەبایین بە نزیكەی بودجەكەیان 40%ی بودجەی ماڵە، لەم خاڵانەی خواروەدا چەند تێبینییەك دەخەینە پیش چاوتان:
١.لە هاویندا پلەیەكی گەرمی مامناوەند بەكاربهێنەو هاوسەنگی گەرمی بەدەست بهێنە ئەویش بە دڵنیا بوونەوە لە جۆری سپلیتەكەت بزانە ئەوجۆرەی كڕیوتە بۆ ئەوجێگایەی ئەتەوێت بۆی گونجاوە؟ ئەوەش ئەندازیاری تایبەت بە هەواسازی دەتوانێت بڕیار لەوە بدات.
٢.هەوڵبدە لە شوێنێكی سێبەردا یەكەی دەرەوەی سپلیتەكە دابمەزرێنیت.
٣.جار جار چوستی(efficiency)ی سپلیتەكەت تاقی بكەرەوە و ئەگەر دابەزی بوو ئەوە هەوڵبدە فلتەرەكانی پاك بكەیتەوە .
٤.بەكارهێنانی فینككەرەوەی (مبردە) كە هەوای دەرەوە ڕاستەوخۆ دێنێتە ژوورەوە و بە فێنكی ئەوە كەمتر كارەبای پێویستە.
٥.هەندێ جێگا كە پێویست نیین ساردیان مەكەن، تەنها لەكاتی پێویستیدا ساردیان بكەن چونكە دواجار هەمووی خەرجی یە لەسەرت.
٦.هەوڵبدەن، بەكارهێنانی ئامێری جل شتن و وشككردنەوە و فڕن و هەموو ئامێرەكانی گەرمیدەر لەشەودا كارپێبكەن یاخود ڕۆژێك كە پلەی گەرما زۆر نییە، چونكە هەموو ئەمانە پلەی گەرمی ماڵەكەت بەرز دەكەنەوە، ئەمەش وادەكەن ساردكەرەوەكەت زیاتر ئیش بكات بە قورسی و كارەبای زیاتر بەكار بهێنێت.
٧.هەوڵبدە پلەی گەرمی ژوورەكەت لە ٢٥ ڕابگریت و پلە بە پلە كەمی بكەرەوە تا دەگەیتە ئاستی ئاسودەیی گەرمیی(thermal comfort).
٨.كۆنتڕۆڵی سپلیتەكەت لەسەر ئۆتۆماتیك دابنێ و با لەسەر خێرایی ئاسایی(normal)بێت.
٩.بە بەكارهێنانی پانكەی خستنە دەرەوەی هەوا، بەتایبەت لە ژووری چێشت لێنان و (WC) دەبێتە هۆی ئەوەی كە گەرمیی جێگاكە زووتر بچێتە دەرەوە.
ئامادهكرنى : هێمن ڕەفیق- ئەندازیاری میكانیك