#- دۆزینەوەی مانای وشەیەک بە دانانی وشەی :define ئینجا نوسینی ئەو وشەیەیی کەدەتەوێ ماناکەی بزانی، ئەوا گوگڵ بەشیوەیەکی خێرا مانای وشەکە دەداتێ و نمونەش لەسەر وشەکە.نم: بنوسە define:kurd . . .چۆن باسی کورد دەکات..؟

#- دۆزینەوەی ئەو وێب سایتانەی هاوشێوەی یەکترن چی دەکەی گەرتۆ بتەوێ بزانی ئەو وێب سایتانە کامانەن ، کە هاوشێوەی ئەمازۆن شتی تێدا دەکڕدرێ و دەفرۆشرێ؟ لە گوگڵدا دەتوانی ئەوە بە ئاسانی ئەنجام بدەی، بەم شێوەیە:بنوسە related:amazon.com . . . گەر ئەوە تاقی بکەیەوە ، هەموو ئەو وێب سایتانە دەبینی کە هاوشیوەی ئەمازۆنن. ئەی پێش بینی چ ئەنجامێک دەکەی بۆ ئەوەیان: related:facebook.com ؟ تاقی بکەوە.

#- چۆن بزانی لینکی وێب سایتەکەت لەناو وێب سایتێکی دیکەدا بڵاوکراوەتەوە ئەم جۆرە گەڕانە زۆر کەس نایزانێت.گەر ویستت بزانی لینکی وێب سایتێک لەناو کام وێب سایتانەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەوا تۆ دەتوانی بەم جۆرەی خوارەوە هەموو ئەو وێب سایتانە ببینی کە لەناویاندا بڵاوکراوەتەوە: link:kurdsat.com بەم جۆرە تۆ لاپەڕەی هەموو ئەو وێبسایتانە دەبینی کە تێیاندا وێب سایتی کوردسات بڵاوکراوەتەوە. بۆ هەندێ کەس زانینی ئەمە گرینگی خۆی هەیە.

#- گەڕان بەدوای چەند وشەیەکی زۆر لەیەک کاتدا گوگڵ دەزانێ کە لەوانەیە بە نوسینی تەنها وشەیەک یان ڕستەیەک ، ئەوەی مەبەستتە نەیدۆزیەوە. لەبەر ئەوە ڕێگەی داوە لەشوینی گەڕان، دەقێکی تەواو بنوسی یان چەند ڕستەیەک دابنێی. بۆنمونە گەر تۆ بنوسی: Chocolate OR white chocolate ئەوا دەگەڕێت بەدوای هەردوو وشەکە لەیەک کاتدا و هەموو ئەو سەرچاوانە دەهێنێتە بەردەستت کە وشەی chocolate یان white chocolate تێدایە. دانانی OR لەبیر نەکەی لەنێوان وشەکان یان ڕستەکان. . . تۆ ئەوە تاقی بکەوە: چاوی تەکنەلۆژیا OR تەکنەلۆژیای زانیاری . . . ئەنجام چی بوو.؟

#- گەڕان بەدوای نێوانی زنجیرەیەک لە ژمارە یان ساڵ بەتەنها دانانی دوو .. خاڵ لەدوای ڕستەیەک ئینجا ژمارەی ساڵێک ،تۆ دەتوانی بە گووگڵ بڵێی تەنها لەو ساڵەدا بگەڕی بۆ ڕستەکە. بۆنمونە گەر بنوسی: Kurdistan ..2016 ئەنجام گشت ئەو لاپەڕە ئینتەرنێتیانە دەهێنێ کە وشەکەی تێدا هاتووە لە ساڵی 2016 دا.

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم  كلیك لێرە بكە

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.