چەند مۆبایلێكی هۆشمەند لەنێو بازاڕەكان بڵاوبوونەتەوە، بەڵام شارەزایانی بواری ئای تی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن دووربكەنەوە لەبەكارهێنانی ئەو جۆرە مۆبایلانە، ئەوەش بەهۆی چەند هۆكارێكەوەیە.
1. هواوی بی 8 : بەهۆی نزیك بوونەوەی دەركردنی مۆبایلێكی هاوشێوەی ئەو بەناوی (بی 9) بۆیە باشترە ئەو جۆرە مۆبایلە نەكڕن و بوەستن.
2. گاڵاكسی ئێس 6 : كۆمپانیای سامسونگ نیازی وایە بەم نزیكانە مۆبایلی گاڵاكسی ئێس 7 بخاتە بازاڕەكان و بەهەمان نرخ و پێكهاتەوە، بۆیە وابەباشتر زاندراوە چاوەڕوان بكەیت و نەیكڕیت.
3. ئێڵ جی جی 4 : دوای چەند مانگێكی تر هەمان كۆمپانیا مۆبایلی جی 5 نمایش دەكات.
4. سۆنی ئێكسبێریا زێد 5 : چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە كۆمپانیای ناوبراو مۆبایلی زێد 6 بخاتە بازاڕەكان.
5. ئای ئێچ تی سی : ئەو كۆمپانیایە نیازی وایە بەم نزیكانە مۆبایلێك بەناوی ئێم 10 نمایش بكات.