بەرنامەی Swipe Dial زۆر بە سوودە بە تایبەتی بۆ ئەوانەی كە پەیوەندی زۆر دەكەن بە كەسانێكی دیاری كراوەوە، ئینجا پەیوەندی بێت یان نامە ناردن، لە ئایفۆن دەبێت سەرەتا بەرنامەی پەیوەندی بكەنەوە و كەسەكە دیاری بكەن ئینجا پەیوەندی بكەن یان نامە بنێرن، ئەمەش كاتی زیاتری دەوێت، بۆیە ئەم بەرنامە دروستكراوە تا بە خێراترین ڕێگا بگەی بەو كەسەی كە دەتەوێت پەیوەندی لەگەڵ بكەی، كاتێك كە بەرنامەكە داخل دەكەی دەچیتە لیستی بویدجێت و لە لیستی today زیاد دەبێت كە لە نێوەندی ئاگاداركەرەوەكانن وەك لە وێنەكە دیارە، تەنها بە هێنانە خوارەوەی بەشی سەرەوە بەرنامەكە بە دیار دەكەوێت، ئەم بەرنامەی رێگا بە زیادكردنی ناوی گرنگ دەدات هەروەها دەتوانێت ناوەكە رێك بخرێت بە دانانی وێنەو شتی تر، زۆر شتی تریش ئەنجام دەدات بەڵام بە كڕینی بەرنامەكە هەموو كارەكانی تر كاردەكەن.
ئامادەكردنی: Younis Essmat