لە ماوەى ڕابردوودا موبایلە زیرەکەکان لە پێشکەوتنێکى بەردەوامدا بوون ، وە بەشێوەیەکى بەرچاو بڵاوەى کردووە، لەوانەیە هەندێک پرسیارى ئەوە بکەن کە نەوەى سێیەم 3G چیە؟بۆنموونە یان نەوەى چوارەم 4G چیە؟ وە جیاوازى چیە لە نێوانیان دا؟ .
سەرەتا بنچینەى ئەم تەکنەلۆژیایە کە 1Gە وە هەتاوەکو ئەمڕۆ دروست کردنى پەیوەندى بێ تەل (الرصالات اللاسلکیە ) لە ڕێچکەیەکى سەرکەوتوو و گەورەى داهاتوو دایە ، بۆ زانیارى لەم کاتەدا چواچێوەى تۆڕى LTE Long-Term Evolution” “ بەکار دەهێنرێت کە ناسراوە بە 4G.

وەکو پێناسەیەک بۆ نەوەکانى گەیاندن وە تێگەیشتن لەماناى هەر نەوەیەک 4G – 3G – 2G -1G) ( وە زانینى ئەو پێشکەوتنانەى کە بە خۆیانەوە بینیویانە ڵەگەڵ جیاوازى نێوانیان .evolution-1g-5gئەبێ ئەوە بزانین کە ئەو تەکنەلۆژیایەى بەکار دەهینرێت لە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا پێى دەوترێت GSM Global System Mobile”” وە ئەم تەکنەلۆجیایە کە لە ڕێگەى سیم کارتەوەیە SIM ، ئەم خزمەتگوزارییە گۆڕانکارى زۆرى بە خۆیە بینى لە ماوەى ساڵانێکى کەمى ڕابردوودا .

نەوەى یەکەم 1G

یەکەم نەوە لەم تەکنەلۆژیایە 1G کە ساڵى 1981 دەرکەوت ، یەکەم تەکنەلۆژیاى پەیوەندییە کە لە ڕێگەى ئامێرى هەڵگیراوەوە (اجهزە محمول) بوو ، وە ئەم تەکنەلۆژیایە تەنها بۆ پەیوەندى دەنگى بوو وە پاڵپشتى ناردنى نامە و ئینتەرنێتى نەدەکرد .

نەوەى دووەم 2G

بەڵام نەوەى دووەم 2G کە پێى دەوترێت GPRS کە لە کورتکراوەى “ General packet radio service  ” ئەم تەکنەلۆجیایە خزمەتگوزارى پۆستەى دەنگى ( البرید الێوتى ) لەگەڵ خزمەتگوزارى ئینتەرنێت کە بەخێراییەکى تا ڕادەیەک زۆر کەم بەڵام ئەم زانیارییانە گونجاوە تەنها بۆ ئیشى پۆستەى ئەلیکترۆنى (وثائف الالکترونى )، وە گونجاو نیە بۆ ئینتەرنێت کردن و داونلۆد کردنى ڤیدیۆ بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایە پێشکەوتنێکى باشى بە خۆیەوە بینى لەوانە ناردنى نامە ،وەئەوەى جێى ئاماژەیە کە خێرایى گەیاندنى بە ئینتەرنێتەوە لە نێوان 56-114 کیلۆبایت لە چرکەیەکدا ،دواتر تەکنەلۆژیایەکى تر دەرکەوت کە خێرایى گەیاندنى بە ئینتەرنێت 400 کیلۆبایت لە چرکەیەکدا بوو کە تەکنەلۆجیاى 2.75G یان بە EDGE کە ناودەبرێت بە Enhanced Data rates for GSM Evolution ” . “

نەوەى سێیەم 3G

دواى دەرکەوتنى تەکنەلۆژیاى EDGE نەوەى سێیەم دەرکەوت بە خێراییەکى بەرچاو بوو وە داونلۆدى ئینتەرنێتى لە 400-700 کیلۆبایت لە چرکەیەکدا بوو ،گونجاوە بۆ سەیرکردن و داونلۆدکردنى ڤیدیۆ لە کاتێکدا پێشکەوتنى ئەم تەکنەلۆجیایە لەلایەن کۆمپانیاکانى گەیاندنەوە تێچویەکى زۆرى تێچوو لەبەر دروست کردنى زۆرێک لە تاوەرى گەیاندن بۆ پاڵپشتى کردنى ئەو شەپۆلانەى کە لە شەپۆلى نەوەى دووەم 2G جیاوازترە ، ئەوەى جێى ئاماژەیە کە پەیوەندى دەنگى و کورتەنامەى هەر بە تەکنیکى نەوەى دووەم 2G بووTNE_infographicsبەڵام زانیارییەکانى ئینتەرنێت گواسترانەوە لەڕێگەى تاوەرەکانى 3G یەوە ،دواى ئەم تەکنەلۆجیایە پێشکەوت بوو بە 3.5G پێى دەوترا ” Broadband ” یان ( تکنولوجیا النطاق العریض ) کەخێرایى داونلۆدى لەسەر ئینتەرنێت دەگاتە 7.2 میغابایت لە چرکەیەکدا .

نەوەى چوارەم 4G

نەوەى چوارەم 4G لە گەیاندنى بێ تەل ( الاتصالات  اللاسلکیە ) لە نەوەى دووەم 2G و نەوەى سێیەم 3G ەوە سەرهەڵداوە بە شێوەیەکى بەرچاو هەتاوەکو ئەوەى لەسەرێتى ئێستا بە کوالتیەکى بەرز و خێرا لە گواستنەوەى زانیارییەکان ، خستنەڕووى یەکەم پلانى نەوەى چوارەم 4G لە ساڵى 2002 لەلایەن کۆمپانیایەکى کۆرییەوە بوو بەناوى KT کە یەکەم کۆمپانیا بوو لە ئاشکراکردنى خزمەتگوزارى WiMAX لە نیسانى ساڵى 2006 دا ،ئەم خزمەتگوزارییە تایبەتە بە پەیوەندى بە ئیتنەرنێتەوە ،دواى ئەم تەکنەلۆجیایە لە کانوونى یەکەمى ساڵی 2009 تەکنەلۆجیاى” LTE Advanced ” لەسوید کە وەکو یەکەم وڵات ئەم تەکنەلۆجیایەى پێشکەش کرد بەشێوەیەکى بازرگانى خاسیەتى ئەم تەکنەلۆژیایە ئەوەیە کە خێرایى گواستنەوەى زانیارییەکان دەگاتە 100 مێگابایت لەچرکەیەکدا وە تواناى سەیرکردنى کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانى هەیە زۆر بە ڕوونى .

ئامادەکردنی : ئالان عدنان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.