سکایپ ڕایگەیاند کە ئێستا بەکارهێنەرانی بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامە و پڕۆگرامێک دەتوانن پەیوەندییەکانی ناو سکایپ تۆماربکەن، بە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانیشەوە.

بەکارهێەران دەتوانن لەسەر هەمو ئامێرەکان خزمەتگوزارییەکە ئیش پێ بکەن جگە لە ئەپی سکایپی سەر ویندۆز ١٠ کە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بڕیار وایە بۆ ئەویش زیاد بکرێت.

لەکاتی ڕیکۆردکردنی پەیوەندییەکاندا لایەنی بەرامبەر ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی پەیوەندییەکە تۆمار دەکرێت، وە سکایپ تاکوو ٣٠ رۆژ پەیوەندییە تۆمارکراوەکان هەڵدەگرێت و بەکارهێنەریش لەو ماوەیەدا  دەتوانێت پەیوەندییە تۆمارکراوەکان بنێرێت یاخوود هەڵبگرێت لەناو مۆبایلەکەیدا.
record

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.