هەروەکوو دەزانین هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ دوو جۆر مۆبایلی لە جۆرەکانی Galaxy A8ی 2018 و Galaxy A8 پڵاسی 2018 بە فەرمی ڕاگەیاند.

بەڵام ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ کاتی فرۆشت و نرخی بە فەرمی بڵاو کردەوە.

کۆمپانیا کۆریەکە ئەمڕۆ ڕایگەیاند یەکەم ووڵات کە مۆبایلی گالاکسی ئەی 8 و ئەی 8 پڵاسی تێدا دەفڕۆشرێت ووڵاتی ڤێتنامە بەبێ کەم و زیاد لە شەشی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەبێت.

سەبارەت بە نرخەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند، گالاکسی ئەی 8 نرخی 485 دۆلارە، گالاکسی ئەی 8 پڵاس نرخی 595 دۆلارە.

هەردوو جۆری مۆبایلەکان ڕاستەوخۆ ئەندرۆید ئوریۆ 8.0. یان لەسەر چەسپێندراوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.