algorithm له چيیه‌وه هاتووه؟ /ˈalɡərɪð(ə)m/
وشه‌ی (algorithm) له سه‌ده‌ی نۆيه‌م له ناوی بيركار و گه‌ردوونناسی ئێرانی أبو عبدالله ابن موسی ألخواريزم ه‌وه هاتووه ، كه له‌و كاته‌دا (أبو عبدالله ابن موسی ألخواريزم) له به‌غداد بووه و خوێندوويه‌تی و بازرگان بووه.
بۆچی داهێنراوه؟
داهێنانی بۆ مه‌به‌ستی ژماره‌ی (هيندی و عه‌ره‌بی ) و (بڕه‌ی جه‌بری) بووه.
بۆچی به‌كار هاتووه؟
وشه‌ی (algorithm) له بنچينه‌دا به‌كار هاتووه بۆ ياساكانی جێبه‌جێكردنی زانستی ژماردنناسی، بۆ ژماره‌ی عه‌ره‌بی و هيندی به‌كار ده‌هێنرا.
كه‌ی گه‌شه‌ی سه‌ند؟
له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له‌لايه‌ن ئه‌ورووپای لاتينی گه‌شه‌ی سه‌ند و ناوه‌كه‌ی له (ألخواريزم) گۆڕدرا بۆ (algorithm).
ئێستاش به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه‌ی سه‌ندووه و چه‌ندين پرۆسيجه‌ری تيادايه بۆ جێبه‌جێكردنی كێشه‌كان يان فرمانه‌كان .
نموونه‌يه‌ك له Algorithm
يه‌كێك له ساده‌ترين (algorithm)ه‌كان دۆزينه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌وره‌يه به‌بێ ڕيزكردن له ليستی ژماره‌كان، كه ئه‌م شيكاره‌يیه بۆ چاككردنه‌وه‌يان پێویسته. سه‌يری ناو وێنه‌كه بكه :-
له‌م وێنه‌يه جوڵاوه‌دا هێما سووره‌كه ده‌وری (Algorithm) ئه‌بينێت كه چۆن ژماره هه‌ڕه‌مه‌كيیه‌كان چاره‌سه‌ر ئه‌كات.
- شيكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه :-
١- وا دابنێ يه‌كه‌ميان گه‌وره‌ترين بڕگه‌يه.
٢- ده‌بينيت هه‌ر بڕگه‌يه‌ك ئه‌مێنێته‌وه له‌ناو ليسته‌كه كه له‌وه‌ی پێش خۆی بچووكتر بێت.
٣- له كۆتاييدا له به‌رزترين بڕگه ده‌وه‌ستێت.
ئه‌مه‌ش وێنه‌كه به زمانی [بژمێر computer]
Algorithm LargestNumber Input: A non-empty list of numbers L. Output: The largest number in the list L. largest ← L0 for each item in the list L≥1, do if the item > largest, then largest ← the item return largest