ماڵپەری ماشابڵی بڵاویکردۆتەوە ::: کچێکی خەڵکی چین بەهۆی یارییکردنی زۆر و لە ڕادەبەدەر بە مۆبایلە زیرەکەکەی، چاوێکی لەدەستدەدات و کوێر دەبێت.
ئەو کچە تەمەنی 21 ساڵەو لە باشووری چین نیشتەجێیەو بەهۆی یارییکردن بە یارییەکی نێو مۆبایلەکەی بۆ ماوەی یەک هەفتە لەسەریەک بەشێوەیەکی خێرا چاوی چەپی لەدەستدەدات و کوێر دەبێت.
بەپێی ئەو ماڵپەرە بڵاویکردۆتەوە … ئەو کچە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت و وەک خۆی باسی کردووە ماوەی یەک هەفتە هەموو رۆژێک بۆ ماوەی 7 بۆ 8 کاتژمیر یاریی ” Arena of Valor” کردووە بەبێ ئەوەی جوڵە بکات لە جێگای خۆیدا.
ئەو یارییە لە چین بە شەرەفی پادشا ناوی دەرکردووەو خواستێکی زۆری لەسەرەو کەسانێکی زۆر لەو وڵاتەدا ئەو یارییە دەکەن.