وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە مانگی 9ی ساڵی 2018 لە سەرجەم قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە تەواوی ووڵاتی فەڕەنسا هێنانە ژوورەوەی مۆبایل قەدەغە دەکرێت لە قوتابیان. ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا لە بەرژەوەندی تەندروستی گشتیە. لەبەر ئەوەی قوتابیەکان لەکاتی پشوو و نان خواردن مۆبایلیان بەکاردەهێنا.

شایەنی باسە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئيمانويل ماكرۆن سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا بەڵێنی دابوو ئەگەر ببێتە سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری قەدەغەکردنی مۆبایل دەکات لە قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی.
بەهەمان شێوە سەرۆکی شارەوانی پێشووی ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا مایکڵ بلومبێرگ پێشنیازی قەدەغەکردنی ئامێرەکانی مۆبایلی کردبوو بەڵام لەلایان دایک و باوکی قوتابیان ڕەتکرایەوە بەبیابوونی ئەوەی دەسەڵاتی ئەوەیان نیە بەسەر منداڵەکانیان لە قەدەغەکردن و نەبردنی مۆبایل بۆ قوتابخانە.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی لەندەن کە لە ساڵی 2015 ئەنجام دراوە دەڵێت، ئەو قوتابخانانەی کە قەدەغەی ئامێرەکانی مۆبایلیان لە قوتابیان کردووە ڕێژەی زیرەکی قوتابیەکان لە سەدا 6.4 بەرز بۆتەوە.

تا ئێستا دیار نیە ووڵاتی فەڕەنسا ئەو بڕیارە چۆن جێبەجی دەکات، بەڵام ماڵپەڕی Guardian بڵاوی کردۆتەوە ئەو بڕیارە نیگەرانی قوڵی یەکێتی مامۆستایانی فەڕەنسای بەدوای خۆی هێناوە چونکە مامۆستایەکان کاتێکی زۆریان دەوێت تاکوو ئەو هەموو قوتابیە دەپشکنن کە ئایە مۆبایلیان لەگەڵ خۆیان هێناوە بۆ قوتابخانە یاخوود نا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.