كۆمپیوتەری لاپتۆپ ، یەكێكە لەداهێنەرەكانی مرۆڤایەتی لەسەدەی بیستەم و توانی شۆڕشێكی تەكنەلۆجیای گەورە بەرپا بكات و بەماوەیەكی كەم توانی كارێكی زۆر ئەنجام دەدات.
1. بیرۆكەی كۆمپیوتەری لاپتۆپ لەساڵی 1968 لەلایەن كۆمپانیای (خیرۆخ پارك) داهێندراو ئەو كەسەی نامەی دكتۆراكەی بەناوی (دینا بووك) یان كتێبی جوڵە پێكراو.
2. كۆمپانیای (ئای بی ئێم) توانی وەك یەكەم كۆمپانیا سوود لەو بیرۆكەیە وەربگرێت و لەساڵانی حەفتاكان دەستی بەبەرهەمهێنانی كرد.
3. ئێستا لەجیهان هەشت جۆرە لاپتۆپی بەناوبانگ بوونیان هەیە لەكۆی 52 جۆری.
4. لەگرنگترین ئەو گرفتانەی لاپتۆپ توشی مرۆڤی دەكات، لاوازكردنی لایەنی زایەندی پیاوان و تووش كردنیانە بەنەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشت.
5. پڕفرۆشترین جۆری لاپتۆپ لەجیهان جۆرە (hp) ە دواتر (لینۆڤ و دێل و ئاسەرو ئاسۆس).
6. یەكێك لەو كلیكانەی لەسەر لاپتۆپەكە وونەو دیارنییە، كلیكی ریستارتە، كەلەجۆرەكانی پێشووتردا بوونی هەبووە.
7. بەناوبانگترین جۆری لاپتۆپ و گرانترینیان ناوی (لۆڤاگلیۆ) و نرخەكەی دەگاتە ملیۆنێك دۆلارو خاوەنی زۆر پێكهاتەی ووردە.
8. هەرزانترین جۆری لاپتۆپ لەجیهان لەهیندستانەو ناوی (ساك شات) ەو نرخەكەی تەنها (10) دۆلارە.
ئامادهكردنى : باخچه