هەموومان ئەوە دەزانین کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەردەوام تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بۆ خزمەتکردن و ڕازیکردنی بەکارهێنەرانی، لەم دواییانەدا فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی ناوازەی بۆ فەیسبووک زیاد کرد کە دڵنیام دەبێتە جێگەی ڕەزامەندی زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووک ئەوەیە کاتێک تۆ کۆمێنتێکی نوێ دەنووسی لەسەر پۆستێکی دیاریکراو دەتوانی بینینی کۆمێنتەکە دەستکاری بکەیت و دەستنیشانی بکەیت لەوەی کێ ئەو کۆمێنتەت ببینێ، ئایە ئەو کۆمێنتەی تۆ تەنها خاوەن پۆستەکە ببینێت، یان تەنها هاوڕێیەکانت ببینن، یانیش هەموو کەس بیبینێت.

25299092_1161157790682793_6587643672849690568_nئەم تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووک بە شێوەی تێست لە چەند ووڵاتێکی کەم بەردەست کراوە، ئەگەر سەرکەوتوو بوو ئەوە بە شێوەیەکی فەرمی بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەست دەبێت لە تەواوی جیهان.

تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ئەو تایبەتمەندیە نوێیەی، بەڵام زۆرەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چاوەڕێی ئەو تایبەتمەندیە ناوازەیە دەکەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.