دوێنێ له‌ شه‌قامی Orchard و له‌ شاری retail و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ وڵاتی سه‌نگافوره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كه‌م فرۆشگای خۆی به‌ فه‌رمی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری ئاسیا كرده‌وه‌ و بوو به‌ نۆیه‌م به‌رزترین فرۆشگای فه‌رمی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئه‌مریكیه‌ كه‌ دیارترینیان له‌ شاره‌كانی دوبه‌ی و نیۆركن.

كردنه‌وه‌ی ئه‌م فرۆشگایه‌ گرینگیه‌كی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی سه‌نگافوره‌ ، ئه‌مه‌ش زۆری بۆ په‌رۆشی خه‌ڵكی سه‌نگافوره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ و جیا له‌مه‌ش دراوسێبوونی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی تایله‌ند و هاوشێوه‌ی تایله‌ند.

كردنه‌وه‌ی فرۆشگاكه‌ كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی بوو به‌كاتی سه‌نگافوره‌ و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر پێشوازیان له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م فرۆشگایه‌ كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له‌ وڵاتانی تریشه‌وه‌ هاتبوون هه‌روه‌ها هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌ پیر و منداڵ و گه‌نجه‌وه‌ به‌ژداریان له‌ كردنه‌وه‌ی فرۆشگاكه‌ی ئه‌پڵ كرد.
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-490926-63f98ad0-9380-4682-9fa4-9642b3a08026
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-490924-4a2c4eda-d6b7-4f3d-a441-69da3792e1f4
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-490939-8c360bfb-3f97-4a09-a277-61501941372e

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.