گەر سەیری تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکان بکەیت، ئەبینیی کە نووسراوە چیپی سناپدراگۆن یان ئێگزینوس، لە دوایاندا، واتە لەخوارویدا نووسراوە، پرۆسێسەرەکەی بە نموونە “cortex A7” رەنگە لێت بووبێت بە پرسیار چیپ چیە و پرۆسێسەر چیە وە ئەمانە جیاوازیان چیە و چۆن لێکیان جیابکەین؟

وەڵام دانه‌وه‌که‌ی بریتیه‌ له‌مه‌:
لە نێوان پارچەکانی ناوەوەی موبایلەکان فراوانی یان ڕووبەرێکی کەم هەیە، دیزاینەرانی ئەلکترۆنی، ناچارن کە چەند پارچەیەک لەسەر یەک پارچە دابنێن، وەک پەیوەستکەری وایفای و بلوتوس و پرۆسێسەر, پرۆسێسەری گرافیکی و کۆنتڕۆڵکەری کامێرا و زۆر شتی تریش، وە خودی ئەم پارچانانە بۆ خۆیان چەندەها پارچەی زۆرن، وەک پرۆسێسەر کە لە بنچینەدا لە چەندەها ترانزیستەر (ترانزیستەر : دەزگایەکی گەیاندنە) دروست بووە هەر لەبەر ئەمە، وە زۆری و شوێنی کەمیش ناچارن، هەموویان لەپەنای یەکدا دابنێن کە بەمەش دەڵێن چیپ.

ناوی ئەم چیپە لە مۆبایلە هۆشمەندەکانە بە پارچەیەک لە سیستەم دێت، بە ئینگلیزی (System on a Chip) بە کورتکراوەیەش پێی دەلێن SoC .

لەلای یەک دانانی ئەم کۆمەڵ لە پارچانە، خێرایی و بەتوانایی مۆبایل و سیستەمەکەییە، وە پێکەوە کاریان پێدەکات چونکە لەیەکەوە نزیکن لەسەر یەک پارچەن چیپ گەورەترە لە پرۆسێسەر, چیپ لە مۆبایلە هۆشمەندەکاندا لە شوێنێکدایە کە زۆرترین و گرنگترین پارچەکانی ناوەوەی مۆبایلەکەی لەسەرە وە پرۆسێسەر Cpu، یەکێکە لەو پارچانەی کە لەسەریەتی وە چیپەکان شێوەو کۆمپانیای وەبەرهێنانیان هەیە بە نموونە سناپدراگۆن لەلایەن کواڵکۆمەوە بەرهەم دێت، کە بەشێوەیەک زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمڕۆکە بەکارهێنراوە، چیپەکان لە کۆمەلێک پارچە و بەشی جیاواز جیاواز پێکدێت.

 

 

یەک لەوانە، چیپی سناپدراگۆن ٨١٠ ـیە، ئەگەر پارچەکانی ناوی بە نموونە وەربگرین، چیپ ئەتوانی وەک مازەر بۆرد (تەختەی سەرەکی)ــیەکی بچووکی کۆمپیتەرێک لێی بڕوانیت، هەموو پرۆسێسەرەکان بۆ هاوسەنگبوون و ئەنجامدانی کارەکان رێکدەخات، یان وەک چیپەکانی ئێگزینوس لە مۆبایلەکانی سامسۆنگدا لەسەرەتاشەوە وتمان کە پرۆسێسەرەکانی Cortex A7 یان Cortex A53 لەناویدا هەیە و بەڕێوەیان دەبات، وە سناپدراگۆن و جۆرەکانی تریش هەر بەمجۆرەیە.

دەربارەی ژمارە ١٠ نانۆمەتری یان ٧ نانۆمەتری چیپەکان کە لەوەییە بیستبێتان، ئەم ژمارانە تا بچووکتر بێت خێراترە و قەبارەی بچووکتر دەبێ، و لە مۆبایلی ئاست بەرزدا جێگای خۆیان کردۆتەوە واتە ٧ نانۆمەتری لە ١٠ نانۆ مەتری بە رێژەی سەد لە ٣٥ خێراترە.

ئیدی بۆتان ڕوونبێت، هەر کاتێک وشەی چیپ و پرۆسێسەر ـتان بیست لێکیان جیابکەنەوە، بە یەکێک هەژماریان مەکەن.

ژێده‌ر : ئه‌ندرۆکورد (ئاودێر عومه‌ر)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.