گەورە داهێنەری جیهان و خاوەنی كۆمپانیای بەناوبانگی ئەپڵ , ستیڤ جۆبز كە لە 31 ی دێسیێمبەری 2011 وەفاتی كرد , بەردەوام باسی لەوە دەكرد كە خەونێكی هەیە و ئارەزوو دەكات ببێت بەراستی , ئەویش بەكارهێنانی رۆبۆتە بۆ فێركردنی منداڵی بچووك لەبواری بەرنامەسازی كۆمپیوتەر …
ئیستا و پاش 3 ساڵ لە لە كۆچی دوایی جۆبز , ئەوە خەونەی بوو بە راستی …
(بۆ )و و (یانا)ئەو دوو رۆبۆتەن كەلە داهاتوودا سەركردایەتی شۆرشێكی تەكنەلۆژی دەكەن بۆ فێركردن و راهێنانی منداڵان لە بواری بەرنامەسازی یاخو پرۆگرام سازی .
كۆمپانیای گۆگڵ بە هاوبەشی پەیمانگای (ئێم ئای تی ) و هاوكاری كردنی چەندان كۆمپانیای تر هەڵسان بە دروست كردنی دوو رۆبۆتی تایبەت بەم بوارە بە ناوەكانی (بۆ )و و (یانا).
كاری ئەم رۆبۆتانە ئەوەیە كە بەهۆی بەكارهێنانی وێنەی سادەوە , یاری كردن لەگەڵ منداڵەكان فێری سەرەتای بەرنامەسازیان دەكەن .
وە رۆبۆتەكان دابەش كراون بەسەر 3 جۆر تەمەندا و ئەوانیش تەمەنی 5 بۆ 8 ساڵی و هەروەها تەمەنی 8 بۆ 12 ساڵی و
جۆری سێیەمیشیان كە زیاتر بۆ هەرزەكارەكانە واتە لە 12 ساڵ بەرەو سەرەوە …
شایەنی باسە بیرۆكەی ئەو پرۆژەیە لەو كاتەوە سەری هەڵدا كە باراك ئۆباما لە ساڵی 2010 دا كۆبونەوەیەكی لەگەل خاوەن كۆمپانیا گەورەكان و داهێنەرانی بواری تەكنەلۆژی كرد و داوای لێكردن كە چی بكەن بۆ ئەوەی نەوەیەكی بەرنامەساز پێكبهێنن و بتوانن سەركردایەتی جیهان بكەن لە بواری تەكنەلۆژی , ستیڤ جۆبزی خاوەنی كۆمپانیای ئەپل ئەم بیرۆكەیەكی پیشكەش كرد كە مندڵان فیری بەرنامەسازی بكرین .
هەر لەو كۆبونەوەیەدا هەریەكە لە بیل گەیتسی خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و مارك زوكەربێرگ خاوەنی تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك و لاری پەیج یەكێك لە داهێنەر و بەریوەبەری كۆمپانیای گۆگڵ ئامادە بوون.