کۆمپانیای فەیسبووک کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرینگ لە گروپەکانی فەیسبووک دەکات و تایبەتمەندی ناوازەیان بۆ زیاد دەکات
زیادکردنی تایبەتمەندیەکانی بەشەکانی فەیسبووک شتێکی بەردەوامە و رۆژانە شتی نوێ زیاد دەکرێت کە ئاسانکاری زیاتر بۆ بەکارهێنەران دەکات و وادەکات خەڵکی زیاتر چێژ لەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە ببین لە کاتی بەکارهێنانی رۆژانەیان یاخوود کاتە دیاریکراوەکانیان
ئەمجارەیان گۆڕانکاریەکان بۆ بەکارهێنەری ئاسایی نیە! بەڵکو بۆ خاوەن گروپەکانە . بەجۆرێک کە چەند تایبەتمەندیەکی زۆر باش بۆ بەڕێوەبەری گروپەکان زیاد کراوە.
لە راگەیندراوێک کە لەلایەن خودی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە چەند ئامراز و تایبەتمەندیەکیان زیاد کردوە بۆ خاوەن گروپەکان و لەمەودوا گروپەکان زۆر مانادارتر دەبن لە رابردوویان و کار ئاسانی زۆر بۆ خاوەن گروپەکان دەکەین.
تایبەتمەندیەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەکەم : چاڵاکی و ئامارەکان
ئەم بەشە پێشتر تەنها بۆ خاوەن پەیجەکان بەردەست بوو، ، بەڵام لەمەودوا خاوەن گروپەکانیش دەتوانن ئامار و داتای تەواو دەربارەی بابەت و ئەندامەکان و چاڵاکیەکانی گروپەکە ببینن.
دووەم: دانانەوەی کات بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت
ئەمەش تایبەتمەندیەکی زۆر باش دەبێت بۆ بەرێوەبەری گروپەکان ، لەمەودوا دەتوانن کاتی دیاریکراو دابنێنەوە تاوەکوو بەشێوەی خودکار بابەتەکەنیان بڵاو ببێتەوە.
سێیەم :بەیەک بەستنەوەی گروپ بۆ گروپ
ئەم تایبەتمەندیە بریتیە لەوەی لە سەرەوەی هەر گروپێک کۆمەڵێک پێشنیاری گروپ بۆ بەڕێوەبەرەکان دەکات کە لە رێگایەوە دەزانن ئەندامانی گروپەکەیان ئارەزووی چ جۆرە گروپێکی هاوشێوە دەکەن و لێک نزیک کردنەوەی گروپەکان بەگوێرەی ئارەزوو.
چوارەم :سڕینەوەی چاڵاکی ئەندامان
ئەم تایبەتمەندیە بریتی دەبێت لەوەی کە بەڕێوەبەرانی گروپ دەتوانن چەند کارێک ئەنجام بدەن، وەک سڕینەوەی بابەت بە تەنها یاخوود سڕینەوەی وێنە یاخوود کۆمێنتەکانی ئەندامێک لەماوەی هەفتەیەکی رابردوو ،
هەروەها سڕینەوەی هەموو جۆرە داواکاریەکی زیادکردنی هاوڕێی ئەندامێکی دیاری کراو.
پێنجەم :پاڵاوتنی داواکاری ئەندامانی نوێ
لەرێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانی تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لەلایەن ئەندامانی نوێ کراوە بۆ هاتنە ناو گروپەوە، بپاڵێوی بەگوێرەی چەند پاڵاوتنێکی دیاری کراو.
لە ئێستا دا ئەم تایبەتمەندیانە بۆ چەند وڵاتێکی دیاری کراو بەردەست خراوە و لە داهاتوەکی نزیک بۆ هەموو وڵاتەکان زیاد دەکرێت.