لە رۆژگاری ئەمرۆماندا تەكنەلۆژیا گەشەسەندێكی دیاری بەخۆوە بینیوە یەكێك لە وانە بریتیە لە یاریە ڤیدیۆیەكان كە بەچەندەها ئامێر هەلی بۆ رەخساوە كە زۆر باون وەكو Xbox-Pc- .. هتد.
پێمان باشبوو چەند زانیاریەكتان پێشكەش بكەین دەربارەییارییە ڤیدیۆیەكان.
یاریە بەهێزەكان وەكو Call Of Duty كە گرنگیەكی زۆری پێدراوە و كۆمپانیای Activision ئەمریكی ناوەندی بڵاوكردنەوەی یاری بەناوبانگی (Call Of Duty) – (COD) و لە بەرواری 10/1/1979 لە ئەمەریكا دامەزراوە.
لە ساڵی 2003 وە بەرهەمەكانی یاری (COD) بڵاو كردۆتەوە , تاوەكو ساڵی 2015كە Call of Duty Black Ops 3 كە لەلایەن كۆمپانیای (Infinity Ward)وەبەرهەم دەهێنرێت وە لەچەند بەشێكی ئەم یاریەدا باس لە جەنگی جیهانی دەكات.
چەند زانیاریەك لەسەر پرۆگرامەكان:
بەرێزان یاری دروست كردن تەنها یەك بەرنامە نیە بەلكو چەندەها بەرنامەی تیادا بەكاردێت
بۆ نمونە دروست كردنی كاراكتەرەكان بە بەرنامەیك دەكرێت ئەویش بەشێوەیەك دەتوانی كاراكتەرەكان دروست بكەی بە بونی چوار وێنەی هەموو لاكانی كەسێك دەبێت دواتر لەسەر وێنەكە ،, وەكو پرۆگرامی Max D3 كارەكتەرەكە دروست دەكەی .
بۆئەوەی بتوانین بەشەكانی كاراكتەرەكە ئێسكی بۆ دادەنێین بەم كردارەش دەوتریًت Rigپاشان وەك (دەست- قاچ-سەر…هتد) بجوڵێنینوە پرۆگرامی تریش هەن كە كاراكتەرەكان ئامادە كراون بەشێوەیەك بتوانی دەستكاری دەم و چاو و بەشەكانی بكەی وەكو .(Iclone) وە دروست كردنی هەموو شێوە سێ دووریەكان كە پێی دەوترێت مۆدێل 3D Model وەكو (چەك – خانوو- ئۆتۆمبێل .. هتد) بەم پرۆگرامانە دروست دەكرێت.
جوڵانی كەلوپەل و كاراكتەرەكان:
خۆشەویستان لێرەدا مەبەستمان جوڵەی كاراكتەرەكان یاخود چەك یان هەر شتێك
) ئەمەش بەهۆی پرۆگرامەكانی سریدی وەك ناو دەبرێت بە (ئەنیمەیشن) (Animation.. هتد) دروست دەكرێن 3d max- iclone-Mayaئەمە یەكێكە لەو كارانەی كە زۆرترین كاتی پێویستە, ئەگەر بەدەست دروست بكرێت .
واتا دروست كردنی جوڵەی كاراكتەرێك (رۆیشتن یان هەرشتێك) بە هۆی جوڵاندنی ئەو ئێسكانەی بەشی جەستەی كاراكتەرەكەوە دەبێت و خاڵ لەدوای خاڵ دەیجوڵێنین و جوڵەكەش تۆمار دەبێت .
بەڵام بەهۆی بەرەو پێش چونی زانست و تەكنەلۆژیا ئێستا ئەم جوڵانەی كاراكتەرەكان لە یاریەكاندا بەهۆی كامێراوە دروست دەكرێت (Capture motion)واتا لەبەرامبەر كامێراكە هەر جوڵەیەك ئەنجام بدەیت تۆماردەبێت بۆ كاراكتەرەكە كە ئەمەش كاتێكی كەمتری دەوێت لەوەی كە بەدەست دروست بكرێت.
وە پرۆگرامی تریش هەن كە دروست كردنی ئەنیمەیشن تارادەیەك ئاسانكاری بۆ كراوە وە ئەنیمەیشنی ئامادەكراوی تێدایە وەكو iclone.
چەند رونكردنەوەیەك لەسەر پرۆگرامەكانی یاری دروست كردن:
خۆشەویستان دروست كردنی یاریەكان بە پرۆگرامێكی تر دەبێت كە دەتوانیت مۆدێلەكانلەو پرۆگرامانەی كە پێشتر باسمان كرد بیهێنیتە ناو پرۆگرامی یاری دروستكەرەكە .
بەرێزان دروست كردنی یاری واتا هەموو بەشەكانی یاری وەكو چەك هەڵگرتن و فیشەك تەقاندن.. هتد,هەمووی بەشێوەی نوسراو كە پێشی دەوترێت (سكرێپت) دروست دەكرێت
سكرێپت پێك دێت لە هێما بیركاریەكان و كردارە فیزیایەكان و ووشە ئینگلیزیەكان،وە ئەم جۆرە پرۆگرامانە(یاری دروست كردن) بەشێوەی فیزیای رێك خراوە بۆ نمونە : لە زۆربەی یاریەكاندا كاتێك باز دەدەیت بۆ سەرەوە دەجوڵێیت و پاشان دەكەویتەوە سەر زەویئەمە یەكێكە لە كردارە فیزیایەكان.
لە زۆربەی یاریەكاندا كاتێك فیشەكێكت بەر دەكەوێت دەبینیت شاشە سور دەبێت خۆی لە راستیدائەمە تەنها وێنەیەكە دەهێنرێتە سەر شاشە پێی دەووترێت تێكسچەر- texture
وە كاتێك فیشەك دەتەقێنین دەبینین دوكەڵ لە لوولەی چەكەكە هەلدەستێت وە شوێن فیشەكەكە دیاردەبێت لەو شوێنەی كە لێی دراوە, ئەمەش (دوكەڵەكە) خۆی لەبەرنامەكان ئامادەكراوە دەتوانێت بە ویستی خۆت دەستكاریان بكەیت, وەبۆ شوێن فیشەكەكەش كە پێی دەوترێت Bullet Holeئەمەش تەنها وێنەیەكە و لەو شوێنە دروست دەبێت كە فیشەكی بەر دەكەوێتوەكاتێك فیشەكێك بەر زەوی یاخود ئاسنێك یان دارێك دەكەوێت دەبینین تۆزوخۆڵ یان بریسكە ئاگر دەردەكەوێت لەو شوێنەی كە فیشەكی بەردەكەوێت , ئەمەشیان بەهەمان شێوە لە بەرنامەكاندا بوونی هەیەو توانای دەستكاریكردنی هەیە.
بەرێزان ئەو كارانەی كە باسمان كرد هەموی لە رێگای سركێپتەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.
بوونی یاسا بیركاریەكان لە یاریەكاندا:
خۆشەویستان لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە بیركاری لە یاریە ڤیدیۆیەكاندا بەكار دەهێنرێت گریمان كاتێك تۆ لە یاریەكدا لە دوژمنەكانت نزیك دەبیتەوە دەبینیت راستەوخۆ ئاگادار دەبنەوەو تەقەت لێ دەكەن,! ئەم كردارە بیركاری تێدا بەكارهاتووە! بەڵام چۆن؟
یەكێك لە زانا ناودارەكان بەناوی (فیساگۆرس) یاسای دووری دۆزیەوە( دووری نێوان دووخاڵ)لێرەشدا( دووری) بەكارهاتووە بۆ ئەوەی كە لە شتێك نزیك بویتەوە ئەوا شتێكی تر روبدات ،نمونەیكی تر وەكو, كاتێك رومانەیەك فرێدەدەیت, برینداربونت پەیوەستە بە دووری خۆت و روومانەكە, واتا تاوەكو لێی نزیك ببیەوە زیاتر برینداردەبیت و خوێنت لێ ئەروات، ئەمەش بەشێوەی (دووری) دەكرێت.
چۆن شتەكان ئاگر دەگرێت یاخود دەتەقێتەوە؟
گڕگرتنی شتەكان لە یاریەكاندا (ئاگرەكە) خۆی لەبەرنامەكە ئامادە كراوە تەنها رایدەكێشنە سەر ئەو شتەی كە مەبەستمانە,وە تەقینەوەو شكانی شتەكان ئەمەش كردارێكە لە بەرنامەكاندا بوونی هەیە, بۆ نمونە كاتێك ئۆتۆمبێلێك دەتەقێتەوە دەبینین دەبێتە هەزار پارچە!
خۆی لەراستیدا بەشێوەیەك دروستكراوە كە( دوو ئۆتۆمبێل یەكێكیان ساغ و ئەوی تریان شكاوو پارچە بووە) .
ئامادەكردنی : ئاری هەولێری