لە نوێترین تایبەتمەندی وەرگێڕی گووگڵ دا هاتووە کە لەمەو دوا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لەهەر شوێنێک لەناو مۆبایلەکەیان بێت دەتوانن راستەخۆ نوسینەکان وەرگێڕن ، جیا لەوەی بچنەوە ناو بەرنامەی تایبەتی وەرگێڕ.
بۆ نمونە : تۆ لە کاتی چات کردن دای لە بەرنامەی وەتس ئاپ، کاتێک هاوڕێیەکت چاتێکت بۆ دەنێری و زمانەکەی جیاوازە لە زمانی تۆ، ئەوا پێویست ناکات لە بەرنامەی وەتس ئاپ دەرچی و بچیە ناو بەرنامەی وەگێڕی گووگڵ تا رستەکەت وەربگێڕی، بەڵکو تایبەتمەندی (Tap to Translate) ئەو خزمەت گوزاریەیە ناوازەیە کە راستەخۆ لەناو بەرنامەکە بۆت وەردەگێڕێ.
بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن