دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی نه‌خشه کێشراو له به‌شی پشته‌وه‌ی ئایفۆنێک له‌ژێر لۆگۆی ئه‌پڵدا په‌نجه‌مۆر به‌دی ئه‌کرێت که هاوشێوه‌ی دوگمه‌ی هۆمی ئایفۆنه چونکه هه‌ردووکیان شێوه‌یان بازنه‌ییه که زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ئه‌که‌ن ئه‌و ئایفۆنه‌ش ئایفۆن ٨ بێت هه‌روه‌ها له‌و وێنه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خات که لاشه‌ی ئایفۆن کانزایی ده‌بێت وه له ئایفۆن حه‌وت گه‌وره‌تر بێت وه کامێراکه‌ی دوانه کامێرا بێت هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ زانیاریه‌کی فه‌ڕمی نیه له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه له‌لایه‌ن Sonny Dickson ـه‌وه دزه‌ی پێکراوه که بڕوا پێکراوترینه له پێدانی زانیاری له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی داهاتووی ئه‌پڵ وه زۆربه‌ی ئه‌و پێشبینانه و ئه‌و وێنه دزه پێکراوه‌نه و زانیاریانه‌ی که بڵاوی کردۆته‌وه ڕاست ده‌رچوون له ڕابردوودا بۆیه ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه به رێژه‌ی ٪٨٠ که په‌نجه‌مۆره‌که‌ی بچێته دواوه بۆ خوار لۆگۆی ئه‌پڵ وه له‌وێدا وه مه‌به‌ستی ئه‌پلیش له کردنی ئه‌م گۆرانکاریه له ئایفۆن هه‌شته‌دا بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه که ئه‌یه‌وێت له‌جێگای دوگمه‌ی هۆم شاشه دابنێت و رێژه‌ی شاشه‌که‌ی زیاتر بکات .
کۆمه‌لێک هه‌واڵ وده‌نگۆ هه‌یه که له ٩ـی مانگی ئه‌مساڵدا ئایفۆن ٧ئێس و ئایفۆن ٧ ئێس پله‌س و ئایفۆن ٨ به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه رابگه‌یه‌نرێت به‌ڵام هێشته هیچ پشت ڕاست کردنه‌وه‌یه‌کی نیه.
وێنه دزه پێکراوه‌که :
ژێده‌ر : iclarified
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت