ھەروەک دەڵێن کتێب خۆراکی رۆحە، خوێنەران ڕۆژانە کەم تا زۆر خوێنەری کتێب یاخود بابەتە زنستی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و …ھتد. بەھۆی بەرەو پێش چوونی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ھۆشمەندەکان ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڕێگەی ئامێرە ھۆشمەندەکان و مۆبایلەکانیان کتێب دەخوێنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
نابینایان ئەو چینەن کە کەسانی زۆر بەھرەمەند و خاوەن توانایان تێدایە کە حەز بە خوێندنەوەی کتێب دەکەن، لەم بابەتەدا پڕۆگرامێکی ناوازەتان پێ ئاشنا دەکەین کە نابینایان دەتوانن لە ڕێگەیەوە گوێ لە جۆرەھا کتێب بگرن بە چەندین زمانی جیهانی .
• ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن