كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی كه دامه‌زرێنه‌ری ستیڤ جۆبس بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای تیم كووكه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ڕێگای گۆڕانكاری تایبه‌تمه‌ندیه نوێكانی ئامێره‌كانی زۆرترین قازانج بكات و زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له خۆی كۆبكاته‌وه.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو له كۆنگره‌ی ئه‌پڵ له ١٦ ی مانگی ئه‌یلوول جیا له ئامێره‌كانی تر گرنگترین ئامێری بڵاوكراوه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه بریتی بوو له مۆبایلی ئایفۆن ٧ و ئایفۆن ٧ پڵه‌س به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیه‌وه.
له نوێترین هه‌واڵی فه‌رمیشدا باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕه‌نگێكی تری مۆبایلی ئایفۆن ٧ بڵاوده‌كاته‌وه به شێوازی retro كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ColorWare ه‌وه درووست كراوه كه هه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه‌ش له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ جارێكی تر شێوازی retro به‌كاردێنێته‌وه له ڕێگای ئایفۆن ٧ پڵه‌سه‌وه.
نرخی سه‌ره‌تای ئه‌م مۆبایله‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بریتی ده‌بێت له $1899 به‌ڵام یه‌ك جۆری كۆگای هه‌ڵگرتنی ده‌بێت كه بریتیه له ١٢٨ گێگا بایت و به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازی retro یه بۆ ساڵی ١٩٨٤ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات كۆمپیوته‌ری كه‌سی كۆمپانیای ئه‌پڵ Macintosh ئه‌م شێوازه‌ی هه‌بوو كه نرخه‌كه‌ی $2,495 بوو ، جیا له‌م كۆمپیوته‌ره كه‌سیه‌ش پێشووتر ئه‌م شێوازه بۆ ئامێره‌كانی MacBook Air, MacBook, iMac, iPhone 6S به‌كارهاتووه و دواترینیشیان به‌رگی پارێزه‌ری كاتژمێری ئه‌پڵ بوو.