مۆبایلی می ماکس ـی شیاومی یه‌کێک بوو له سه‌رسورهێنه‌رترین مۆبایله‌کانی ساڵی ڕابردوو ، ئێسته ده‌نگۆ و زانیاریه دزه‌ پێکراوه‌کان باس له‌وه‌ ئه‌که‌ن که نه‌وه‌یه‌کی تر له می ماکس له‌مساڵدا له‌دایک ببێت که ڕامه‌که‌ی ٨ گێگابایت بێت وه پرۆسێسه‌ره‌که‌ی ٨٣٥ـی سناپ دراگۆن بێت وا پێشبینی ئه‌کرێت شیاومی بیه‌وێت بۆ هه‌ر جۆره بیرگه‌یه‌ک له‌و مۆبایله‌یه‌ ڕامێکی جیاوازی له‌گه‌ڵدا به‌پێی  فرۆشگای رێگه‌پێدراوی GEARBEST بێت که باس له‌وه‌ ئه‌کات مۆبایله‌ دوو ره‌نگی جیاوازی ده‌بێت (ڕ‌ه‌ش / سپی) و سێ جۆر ده‌بێت یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م مۆبایله ڕامه‌که‌ی ٤ ده‌بێت و بیرگه‌ی ناوه‌کی ١٢٨ گێگابایت ده‌بێت وه جۆرێکی تر ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایت ده‌بێت و بیرگه‌ی ناوه‌کی ١٢٨ گێگابایت ده‌بێت وه جۆری سێیه‌م ناوازه‌ترین به‌رهه‌م ده‌بێت له‌‌مساڵدا که ڕامه‌که‌ی ٨ گێگابایت ده‌بێت و بیرگه‌ی ناوه‌کی ٢٥٦ گێگابایت ده‌بێت . وه به‌پێی ئه‌و فرۆشگایه‌ بێت کامێراکه‌ی ١٩ مێگاپێکسڵ ده‌بێت وه ده‌لێت شاشه‌که‌ی ٦.٤ ئینج ده‌بێت وه کامێرای سێلفیه‌که‌ی ١٣ مێگاپێکسڵ ده‌بێت وه له‌سه‌ر وه‌شانی ٧.١ نوگات جێگیر کراوه

mi-mix-listing
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زانیاریه پێشبینی کراوانه هه‌ر زوو له‌و فرۆشگایه‌دا سرایه‌وه‌ ، زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ئه‌که‌ن که زانیاریه‌کان ڕاست بێت و ئاماده‌یان کردبێت بۆ کاتی نمایش کردنی مۆبایله‌که‌ به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر پێگه‌که‌یان بڵاوبووێته‌وه هه‌ر بۆیه زووش سریویانه‌ته‌وه‌ به‌ڵام جارێکه هیچ پشت ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک نیه له‌لایه‌ن شیاومیه‌وه‌ ته‌نها پێویسته چاوه‌رێ بکه‌ین وه هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ ئه‌که‌ن مانگی ٥ـی ئه‌مساڵ ئ‌ه‌م مۆبایله نمایش بکرێت وه  ئه‌لێن که نرخی ئه‌وجۆره‌ی ڕامه‌که‌ی ٤ـه‌ سه‌رو ٣٠٠ دۆلار بێت
ژێده‌ر : فۆن ئێرینا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.