هێشته تۆز له‌سه‌ر ریکلام و پر فرۆشی و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌که‌ی سامسۆنگ که ناسراوه به گالاکسی ئێس ٨ نه‌نیشتووه هه‌واڵی ئه‌وه‌ د‌ه‌گات که سامسۆنگ و کواڵکۆم له ئێسته‌دا خه‌ریکی کارێکی هاوبه‌شن بۆ به‌رهه‌مێنانی نه‌‌وه‌یه‌کی نوێ له  سناپدراگۆن بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره باس له‌وه‌ ئه‌کرێت ئه‌م پرۆسێسه‌ره بۆ به‌رهه‌می داهاتووی سامسۆنگ ده‌بێت که ئه‌ویش گالاکسی ئێس ٩ ده‌بێت.

 

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که بڵاو بۆته‌وه‌ ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥ ده‌بێت ، وه له‌لایه‌ن سامسۆن یان TSMCـی تایوانه‌وه ده‌ست بکات به رێکخستن و به‌رهه‌م هێنانی.
هه‌ر‌وه‌ک ده‌زانین له ئێسته‌دا سامسۆنگ له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌رهه‌می گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س نوێترین پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆن جێگیر کردووه که به سناپدراگۆن ٨٣٥ ناسراوه هه‌ر بۆیه سامسۆنگ ئه‌یه‌وێت له ساڵی داهاتووشدا به‌هه‌مان جۆر که به‌رهه‌مێکی نوێ له نه‌وه‌کانی S  به‌رهه‌م بهێنێت دیسانه‌وه‌ به‌رزترین ئاستی پرۆسێسه‌ره‌کانی سناپدراگۆنی تێدا به‌کاربهێنێت وه ئه‌م جۆره پرۆسێسه‌رانه‌ له چیپی ١٠ نانۆمه‌تری پێکدێت که وا ده‌کات رێژه‌یه‌کی که‌متر وزه له پاتری به‌فیرۆ بچێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر وه خێرایه‌کی ئێجگار خێرا به مۆبایله‌که‌ ئه‌دات .

وه له ئێسته‌دا سامسۆنگ یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین وه‌ به‌رهه‌مێنه‌نێکانی چیپ وه به‌مدوایه‌ش وا بڵاو بۆیه‌وه‌ که سامسۆنگ چۆته نێو قۆناغی وه‌به‌رههێنانی چیپی ١٠ نانۆ مه‌تریه‌وه‌

وه له ئێسته‌دا هیچ جۆره زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی گالاکسی ئێس ٩ نیه ته‌نها پێشبینی ده‌کرێت له مانگی ٣ یاخود ٤ـی ساڵی داهاتوودا له کۆنگره‌یه‌کدا له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه‌ نمایش بکرێت به‌پێی هه‌ندێک پروپاگه‌نده‌ بێت زۆر جیاوازتر ده‌بێت له گالاکسی ئێس ٨وه پێشبینی ڕامی ٦ یان ٨ گێگابایتی ده‌که‌ن که له‌سه‌ری جێگیر بێت وه بیرگه‌ی ناوه‌کیشی سه‌رو ٢٥٦ گێگابایت بێت .

ژێد‌ه‌ر : theinvestor

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.