پێگەی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لەبەرانبەر ریكلامەكانی فرۆشتنی خزمەتگوزاریی سێكسی، خەڵك، چەك و ماددەی هۆشبەر كە گۆڕەپانی نوێی بازرگانی،  Marketplace بڵاوكرابوونەوە.

رۆژنامەی Mic بڵاویكردەوە، ماری كو بەڕێوەبەری كارگێڕی بەرهەمەكان لە فەیسبوك رایگەیاندووە، كۆمپانیاكە توشی شۆك بووە لەبەرانبەر ئەو كێشە تەكنیكیەی كە رێگە بە ئاشكراكردنی ریكلامە نەشیاوەكان نادات، ئەوەش لەپاش بەرفراوانكردنی گەیشتن بە گۆڕەپانە بازرگانییەكان.

وتیشی:”لەئەنجامدا و لەسەر گۆڕەپانی بازرگانی Marketplace هەندێك بڵاوكراوە دەركەوتن كە سیاسەتە پەیڕەوكراوەكانی ئێمە پێشیل دەكەن، بۆیە لەئێستادا كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەكەین”.

بە وتەی ماری كو، چاودێرییەكی توند دەخرێتە سەر سیستمەكەیان و هەموو ئەو بابەتانە دەسڕدرێنەوە كە سیاسەتە پەیڕەوكراوەكانیان پێشێل دەكەن لەسەر گۆڕەپانی بازرگانی، بۆیە سەرلەنوێ‌ داوای لێبوردنی كرد لەبەرانبەر ئەو كێشەیە.

Marketplace لە 4ی ئەم مانگەوە دەستی بە چالاكییەكانی كرد و لە ولایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا خراوەتەگەڕ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بە ئامادەیی فەیسبوك كردووە بۆ خێرا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو سكالڵایانەی كە پەیوەندییان بە پێشێلكردنەوە هەیە لەسەر گۆڕەپانی بازرگانی، بەڵام كارەكان زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچن.

پێشتر میدیاكان و هەندێك لە بەكارهێنەران، رەخنەیان لە فەیسبوك گرت، چونكە لە گۆڕەپانی بازرگانی ئەو پێگەیە چەك و ماددجەی هۆشبەر دەفرۆشرێت، رۆژنامەوانانیش بوونی ریكلامی تایبەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی سێكسی و فرۆشتنی ئاژەڵ و مرۆڤییان ئاشكراكردبوو.

ئاماده‌كردنى :وێستگه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.