پاش ئەوەی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ویندۆز 10ی ڕاگەیاند بە شێوەیەكی كاتی خستییە بەردەستی بەكارهێنەران و ڕێگە درا بە بەكار هێنەران كە بەشێوەی فری (بەلاش) بەكاری بهێنن و یندۆزە كۆنەكانیان ئەپ گرەید بكەن و بەرزی بكەنەوە بۆ وەشانی ویندۆز 10
بەڵام ئێستا ئەو ڕێگەیە لە كار خراوە و ناتوانیت كاری پێ بكەیت، ئێمە ڕێگە چارەتان بۆ دا دەنێین و دەتوانن ویندۆز 7 ەكانتان بكەن بە ویندۆز 10
سەرەتا لە سایتی فەرمی مایكرۆسۆفتەوە Update Assistant دابەزێنە. کرتە بکە بۆ داگرتنی.
پاش دابەزینی بەرنامەكە بەرنامەكە ڕەن بكە
پاش ئەوەی بەرنامەكەت ڕەن كرد بۆكسێكی لەم شێوەیەت بۆ دەكرێتەوە كە تێیدا داوات لێ دەكات ڕەزامەندی دەر ببڕیت لەسەر یاساكانیان
پاشان نێكست ئەكەیت و چاوەڕێ ئەكەیت تا ویندۆز دە دا دەبەزێتە سەر كۆمپیوتەرەكەت
كە دابەزی ئیرەرێك دەداات لە كاتی install بووندا
بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە پێویستە لەسەرت بچیتە نێو
C:\Windows\System32
دواتر بگەڕێێ بە دوای فایلی
wimgapi.dll
ئەو فایلە كۆپی بكە و بچۆ لە نێو
C:\Windows10Upgrade
پەیستی بكە
پاشان دیسانەوە ئەپگرەیدەكە بكەرەوە و و هەنگاوەكانی دامەزراندنی ویندۆز جێبەجێ بكە و ویندۆزەكەت دەبێت بە ویندۆز 10، پیرۆزە، هەر كێشەیەكتان هەبوو لە كۆمێنت بپرسن وەڵامتان دەدەینەە.