چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕاپۆرتێک ئەوەی ئاشکرا کرد کە مایکرۆسۆفت کاری لەسەر ئەوە کردووە بۆ بنیادنانەوەی وێبگەری Edge لە سەر سەکۆی Google Chromium، وە دوێنێ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەمەی بە فەرمی بڵاو کردەوە ئەوەش پێشوازی لێکرا لەلایان کۆمپانیای گوگلەوە.

لەم بارەیەوە کۆمپانیای گوگڵ بە ماڵپەڕی The Verge ڕاگەیاندووە پێشوازی دەکەین لە پەیوەندی کردنی مایکرۆسۆفت بە سەکۆی Chromium وە کار دەکەین بۆ بەرەو پێشبردنی هەردوو وێبگەرەکە بۆ ئەوەی باشترین پێشکەش بە بەکارهێنەران بکەین.

هەر لەسەر ئەم پرسە ماڵپەڕی The Verge پرسیارێکی ئاراستەی کۆمپانیای Mozilla کرد کە گەشەپێدەری وێبگەری Firefoxە لەسەر ئەوی بیرکردنەوەی چۆنە  لەسەر پەیوەندیکردنی مایکرۆسۆفت بە سەکۆی Chromium؟
لە وەڵامدا کۆمپانیای Mozilla گوتی ئەوە شتێکی باش نیە وە ئاسوودە نینە بەم پەیوەندیە کردنەی مایکرۆسۆفت بە سەکۆی Chromium.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.