کۆمپانیای ئەپڵ ئەپدەیتێکی نوێی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی کارا کردووە و زۆر پێویستیشە بەکارھێنەرانی ئایفۆن ئەو ئەپدەیتە دابەزێنن. بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵی ئەمەریکی ئای ئۆ ئێس ١٠.٢ی کاراکردووە و ئەوەش زۆر گرنگە بۆ بەکارھێنەران، ئەپڵ چەند کێشەیەکی چارەسەر کردووە و یەکێک لەوانەش لەناو فەیس تایمدا بووە و بەکارھێنەران فۆکەس نەچۆتە سەریان و ئاپەکە تێکچووە، ھەروەھا چەند کێشەیەکی ناو سەفاریشی چارەسەرکردووە کە لاپەڕەی بەتاڵی کردۆتەوە ، چارەسەری کیشەی زوو بەتەڵ بونەوەی شەحنی باتری و کێشەکانی بلوتۆث کراوە ، بەڕێژەی  ‘30% Bug’ چارەسەری کێشەو کەلێنەکانی سیستمەکە کراوە

apple

ھاوکات ئەپڵ کێشەیەکی ناو مەسجەکانی چارەسەر کردووە و ئەویش بریتی بووە لەوەی کیبۆردەکەی پیشان نەداوە و چەندین ئیمۆجی نوێی ھێناوەتە ناو سیستەمەکە، ھەروەھا شارەزایان ئامۆژگاری ھەمووان دەکەن بەزووترین کات ئەپدەیتی سیستەمەکەیان بکەن و سوود لەو گۆڕانکارییانە وەربگرن.

دەتوانن لەم بەستەرەوە چاوپێخشاندنی ئەم وەشانە نوێیە چاو لێبکەن :

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.