له بیل گه‌یتسیان پرسی :كه‌س هه‌یه له تۆ ده‌وڵه‌مه‌ن تر ؟ وتی :به‌ڵێ یه‌ك كه‌س هه‌یه ؟ وتیان :كێیه؟
وتی ساڵه‌ها له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌رده‌می نه‌بوونی و بێ ئیشیما و له‌كاتێكدا له وه‌زیفه‌ی حكومی دوورخرابوومه‌وه و تازه خه‌یاڵی مایكرۆسۆفت كه‌وتبووه سه‌رم،ڕۆژێ له فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆركدا چاوم به ڕۆژنامه‌یه‌ك كه‌وت ،زۆر زۆر ئاره‌زووم كرد ،به‌ڵام پاره‌م پێ نه‌بوو بیكڕم ،دوای هه‌ندێك سه‌رنجدانی ڕۆژنامه‌كه به حه‌سره‌ته‌وه ڕۆیشتم ،ڕۆژنامه‌فرۆشه‌كه كه مێردمناڵێكی ڕه‌شپێست بوو ،له‌وكاته‌دا بانگی كردم و به‌ئه‌ده‌به‌وه وتی :ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بۆ به‌ڕێزتان ،منیش به په‌شۆكاویه‌وه وتم _ئاخر پاره‌م پێ نیه ، ئه‌ویش وتی _ئه‌وه دیاریه بۆ ئێوه
سێ مانگ دوای ئه‌وه ،دیسان بێ ئه‌وه‌ی پاره‌م پێ بێ ڕێم كه‌وته‌وه ئه‌وێ ،ئه‌مجاره گۆڤارێك زۆر سه‌رنجی ڕاكیشام و هه‌روه‌ك جاره‌كه‌ی تر لێم ڕوانیه‌وه ،ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌فرۆشه ڕه‌شپێسته ،گۆڤاره‌كه‌ی بۆ گرتمه‌وه و پێی به‌خشیمه‌وه!
به‌جۆرێك له‌شه‌رم و خه‌جاڵه‌تیه‌وه وتم :كوڕی باش چه‌ند مانگ پێش هه‌روا ڕۆژنامه‌یه‌كی ترت به‌به‌لاش دامێ !ئه‌مه ئاوا بۆت ده‌ری ئه‌هێنێ؟!
كوڕه‌كه وتی_تۆ كارت به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نه‌بێ ،من چێژ له‌به‌خشین ئه‌به‌م و له‌به‌شه قازانجه‌كه‌ی خۆم ئه‌به‌خشم!
دوای 19 ساڵ كه‌من بوومه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌ی دنیای سه‌رمایه و ته‌كنۆلۆژیا ،ئه‌و مێردمناڵه ڕه‌شپێسته به‌خشنده‌یه‌م بیركه‌وته‌وه ، تیمێكم پێكهێناو پێم وتن”ده‌بێ ئه‌وم بۆ په‌یدا كه‌ن”
مانگ ونیوێك له سۆراخیدا بوون ،تا دۆزیانه‌وه و ئه‌و پاسه‌وانی له هۆڵێك ده‌كرد ،هێنایانه ئیداره‌ی مایكرۆسۆفت.
لێم پرسی _من ئه‌ناسی؟
وتی:_به‌ڵێ به‌ڕێز بیل گه‌یتس ،كێ تۆ ناناسێ؟
وتم:_ساڵه‌ها پێش من پاره‌ی كڕینی ڕۆژنامه‌م نه‌بوو ، دووجار به‌دیاری پێت دام .
وتی:_ئه‌وه ئاساییه ، من هه‌ر سروشتم وایه .
وتم:_جا من ئێستا حاڵم باشه و ده‌مه‌وێ قه‌ره‌بووت بكه‌مه‌وه ،هه‌رچیت بوێ بۆت ده‌كه‌م ،بۆ نمونه من كۆمه‌كی په‌نجا وڵاتی ئه‌فه‌ریقایم كردووه ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ر په‌نجا وڵاته‌كه‌ت پێده‌به‌خشم!
كه‌وام وت جوانه ڕه‌شپێسته‌كه به‌جۆرێكی تایبه‌ت پێكه‌نی و وتی:_جه‌نابی گه‌یتس ،تۆ هه‌رگیز ناتوانی من قه‌ره‌بوو كه‌یته‌وه!
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیم:_بۆ ناتوانم؟!!
وتی :_جیاوازی من وتۆ ئه‌وه‌یه ، من كه‌به‌تۆم به‌خشی له لوتكه‌ی هه‌ژاریدا بووم ،به‌ڵام كه تۆ ده‌ته‌وێ به‌من ببه‌خشی له‌لوتكه‌ی سامانداریدای ،جیاوازی ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش ئاشكرایه ،بۆیه تۆ به‌م به‌خشینه ئارام نابی!!
گه‌یتس له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا كه چاوه‌كانی پڕ بوو بوون له فرمێسك ،لێره‌دا وتی :_له‌م دنیایه‌دا ته‌نیا ئه‌و گه‌نجه 32 ساڵیه ڕه‌شپێسته موسوڵمانه له نیویۆرك له من ده‌وڵه‌مه‌ند تره!!!!