وابڕیارە ئه‌مساڵ كۆمپانیای ئەپڵ ی ئەمریكی بەفەرمی باڵەخانە نوێیەكەی بكاتەوە .

نوێترین دیمەنی ئەو باڵەخانەیەی ئەپڵ كە لەڕێگای فرۆكەی بێ فڕۆكەوان و بە كوالیتی 4K تۆمار كراوە ، لە ماڵپەری یوتوب بڵاوكرایەوە .

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری بزنس ئینسایدەر ئەم باڵەخانەیە لەسەر شێوەی كەشتی دروست كراوە و لەلایەن كۆمپانیای نورمان فۆستەرەوە نەخشەسازی بۆ كێشراوە .

ئەم بارەگایە نوێیەی ئەپڵ شوێنی 14 هەزار كارمەند دەبێـتەوە و تەواوی كارەبی ناو باڵەخانەكەش لە ڕێگای ووزەی خۆرەوە دابین دەكرێت .

شایەنی باسە كۆمپانیای ئەپڵ یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژی لە جیهاندا و بەرهەمەكانی بریتین لە مۆبایلەكەكانی ئایفۆن و تابلیێتی ئایپاد و كاتژمێر و پێنووس و تەلەفزیۆن و لاپتۆپ و چەندان بەرهەمی تر ، لە خوارەوە ڤیدیۆكە ببینە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.