ه‌رنامه‌ی vmix له‌لایه‌ن كۆمپانیای لێگێنسی دروست كراوه به‌شێوازێكی زۆر پێشكه‌وتوو وه له‌ساڵی 2013 له‌لایه‌ن تێری ئاش دروست كرا بۆ په‌خشی ڕاسته‌وخۆی یوتیوب .
دواتر ئه‌م به‌رنامه‌یه زۆر گه‌شه‌ی سه‌ندوو و به‌ره‌وپێشه‌وه چوو په‌خشی زۆرترین ماڵپه‌ڕى بۆ زیاد كرا و و فه‌یسبوك و ئه‌كاونتی فه‌یسبوك و په‌یجیشی تێدایه .
گرنگى ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌وه‌دایه كه ده‌توانیت مۆنتاژی ڤیدیۆ و ده‌نگ و وێنه‌ش بكه‌یت .
وه پێویست به لێدانی كۆد ناكات كۆدی rtmp ی یوتیوب و فه‌یسبوك خۆی ئۆتۆماتیكی ده‌ینوسێت و په‌خشی ده‌كات .
شایه‌نى باسه هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانیت ستۆدیۆی كه‌ناڵه‌كان دروست بكه‌یت به شێوازێكی زۆر سه‌رنج ڕاكێش و وه چه‌ندین سودی دیكه كه له‌به‌رنامه‌ی obs نیه وه به‌م نزیكانه لایڤی گۆگڵ پڵه‌س زیاد ده‌كات .
تێبینى :به‌رنامه‌كه تایبه‌ته به كۆمپیوته‌ر و كێشى ١٣٦ مێگابایته.
ئاماده‌كردنى : فریاد مه‌حمود