دوای ته‌قینه‌وه‌ی گالاکسی نۆت ٧ و ئه‌و کێشانه‌ی تری ڕووی به‌ڕووی کۆمپانیایه‌که بۆیه‌وه ئێسته کێشه‌یه‌کی تر به‌کارهێنه‌رانی نیگه‌ران ئه‌کات
هه‌ردوو به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی سامسۆنگ که ناسراون به گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س نیگه‌رانی ئه‌خاته دڵی هه‌ندێک له کڕیاریانی کۆریاوه هۆکار ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه که شاشه‌ی مۆبایله‌کانیان سورباو ده‌بێت وه وێنه‌یه‌کیان له کێشه‌که بڵاوکرده‌وه هه‌ندێک له کڕیارانی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س له کۆریادا دوای کڕینی ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌یه‌ی سامسۆنگ له تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ئه‌م وێنانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه که باس له‌وه ئه‌که‌ن شاشه‌ی مۆبایله‌که ده‌گۆرێت بۆ ڕه‌نگی سوور.
وه سامسۆنگیش پشت ڕاستی بوونی ئه‌م کێشه‌ی کرده‌وه ، بڵاوی کرده‌وه که کێشه‌یه په‌یوه‌ندی به کوالێتیه‌که‌وه نیه وه ئه‌توانن کێشه‌که له‌رێگای رێکخستنه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، وه گه‌ریش هه‌ر ڕەنگەكە هێشتا دەر دەكەوێت كە سوورباو بێت
ئه‌وه کڕیاره‌که‌ی ئه‌توانێت له‌و سه‌نته‌ره‌ی که کڕیوویه‌تی بیگۆرێت ،
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌کان ئاماژه به‌م خاڵه ئه‌ده‌ن و ئه‌لێن که خێراتربوونی سامسۆنگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوسه‌نگی کردنی ته‌واوه‌تی له گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س بۆ داواکارانی مۆبایله‌که له فرۆشی سه‌ره‌تایدا بۆته هۆی ئه‌و کێشه‌یه ، وه هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ش ئاماژه به‌وه ئه‌که‌م سامسۆنگ بۆ به‌رهه‌م هێنانی شاشه‌ی OLED خۆی سود له ته‌کنه‌لۆژیای Deep Red technology وه‌رگرتووه تاوه‌کو رێکخستنی ڕه‌نگی شاشه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کانی رێکبخات ، خێراتربوون له به‌رهه‌م هێنانی بۆ داواکاری سه‌ره‌تایی بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌سه نوێیه‌کان ڕه‌نگی شاشه‌کانیان لابدات بۆ سوورباوی .
وێنه له کێشه‌که :
ژێده‌ر : فۆن ئێرینا