ڤیستیڤاڵی هونه‌ر و میوزیکی Coachellaـی ساڵانه له شاری ئیندۆ له ویلاتیهتی کالیفۆرنیا به‌رێوه ده‌چێت و رێکده‌خرێت وه‌ک زۆربه‌ی گردبوونه‌وه گه‌وره‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ جیاوازتر له ساڵانی تر له‌مساڵدا کارێکی دزی کردنی تێدا به‌دی کرا ، له ئێسته‌دا به‌پێی هه‌والێکی LA TIMES بێت که‌سێک ده‌ستگیر کراوه که سه‌رکه‌وتبووه له دزینی زیاتر له ١٠٠ مۆبایل له یه‌ک رۆژدا .
وه به‌پێێ هه‌مان سه‌رچاوه بێت به‌شێک له به‌ژداربوونی فیستیڤاڵی Coachella هه‌ستیان به‌وه که مۆبایله‌کان وبووه وه به خێرایی ده‌ست ده‌که‌ن به ئه‌نجام دانی هه‌نگاوه‌کانی خزمه‌تگوزاری FIND MY IPHONE ئه‌م خزمه‌تگوزارییه وه‌ک له ناوه‌که‌یدا دیاره هاوکاری بهکارهێنهرانانی ئایفۆن و ئایپاد ده‌کات که مۆبایله‌کانیان له کاتی ونبوون و دزیندا بدۆزنه‌وه وه کاتێک یه‌کێک له مۆبایله‌کانه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه ناوچه‌ی مۆبایله‌کانیان بۆ ئاشکرا ده‌بێت و ئهیانگهیهنێد به پیاوێک که ته‌مه‌نی ٣٦ ساڵه و ناوی Reinaldo de Jesus Henao ـه .
وه له‌م ساته‌دا پۆلیس هاتۆته ناو باسه‌که‌وه و زیاتر له ١٠٠ مۆبایل له جۆری ئه‌ندرۆید و ئایفۆنیان له کۆله پشته‌که‌ی HEANOـدا دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ندێک له‌وانه دوای چه‌ند کاتژمێرێک بۆ خاوه‌نه‌کانیان گهڕێنهراونهتهوه هه‌ندێکی تریشیان به شێوه‌ی پارچه پارچه بوون .
ژێده‌ر : APPLEINSIDER