دوای ئەوەی  ئایفۆن X کەوتووەتە بازاڕەکانی جیهانەوە بەکارهێنەرانی ئەپڵ بەردەستیان خست نزیکەی 20 لە کڕیارانی سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکردووە بەهۆی بوونی هێڵێکی سەوز لەسەر شاشەکەی.

لەکاتی بەکارهێنانی ئایفۆن Xدا لەناکاو هێڵێکی رەنگ سەوز لەبەشی لای راستی شاشەی مۆبایلەکە دەردەکەوێت و دواتر بەکارهێنەر ناتوانێت لایبەرێت ، گرفتی بۆ بەکارهێنەر دروستکردوە.

ئەو کێشەیە رووبەڕووی بەکارهێنەرانی وڵاتەکانی کەنەدا، پۆڵندا، ئوستورالیاو ئەمەریکا بووەتەوەو زۆرێک لەوانەی تووشی ئەو کێشەیە هاتوون وێنەی ئەو هێڵە سەوزەیان لەسەر شاشەی مۆبایلەکانیان گرتووەو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویانکردووەتەوە.

راستەوخۆ ئەو هێڵە سەوزە نابینرێت، بەڵکو لەناکاو لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەدا دەردەکەوێت و بەهیچ هەنگاوێک لە مۆبایلەکەدا لاناچێت، بەڵکو بەکارهێنەر دەبێت مۆبایلەکە بکوژێنێتەوەو سەرلەنوێ دایبگرسێنێتەوە ئەوکات هێڵە سەوزەکە بزر دەبێت.

ئەو کێشەیە تەنها لە ئایفۆن Xی 64 گێگابایتدا نابینرێت، بەڵکو لە 256 گێگابایتەکانیشدا هەمان کێشە دووبارە بووەتەوە.

کێشەی ئەو هێڵە سەوزە تەنها لە ئایفۆن Xدا نییە، بەڵکو لە مۆبایلی جۆری پێکسڵ ئێکس ئێڵ 2شدا هەیە.

72A22ACD-66B3-44F2-918D-BB6EC97B4296 B9015D03-C6E4-4B34-A52A-BD8B747CFE9A F05ADBE7-779A-4122-961B-19003214B534

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.