لە ئێستا دا کێبڕکێیەکی زۆر هەیە لە نێوان تەواوی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بە گشتی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی خاوەن ئاپە تایبەتەکانی بە پەیوەندی. بۆیە بەردەوام ئاپەکان پێش دەخرێن و تایبەتمەندی ناوازەیان بۆ زیاد دەکرێت و وا دەکەن بەکارهێنەران زۆرترین تایبەتمەندی لە یەک ئاپ دا بەدەست بهێنن و تەواوی کارەکانی خۆیانی پێ ئەنجام بدەن.
بەشێوەکی گشتی لە ئێستادا مێسنجەری فەیسبووک لە پێشەنگ دایە هەم لە ژمارەی بەکارهێنەران ، هەم لە زۆری تایبەمەندەیە ناوازەکانی بەتایبەت لەم دواییەدا کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە ئاپەکانی ترەوە کۆپی کرد و بۆخۆی زیاد کرد.
سەبارەت بە رێژەی بەکارهێنانی ئاپی مێسنجەڕ لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ، لەماوەی ئەم دووساڵەی رابردوودا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٤ تاوەکوو ناوەڕاستی ٢٠١٦ لە نیو ملیۆن بەکارهێنەری چاوڵاکی مانگانەوە بەرز بۆتەوە بۆ یەک ملیار بەکارهێنەری چاڵاک لەسەرانسەری جیهاندا.
هەرچەندە لەدوای مانگی حەوتی ٢٠١٦ ەوە هیچ داتایەکی فەرمی لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵی تەکنەلۆژی پێیان وایە ئەم ئەم رێژەیە زیادی کردوە و بەردەوم لە زیادبووندایە.
ئەمەی خوارەوە داتای فەرمی ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی مانگانەیە لەماوە دوو ساڵی رابردوو:
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت