یه‌کێک له فرۆشگاکانی سنگاپور ئاگری تێبه‌ربوو ، ئه‌وه‌ی جێگای داخه ته‌نها یه‌ک رۆژ ماوه بۆ ناساندنی مۆبایله نوێیه‌که‌ی سامسۆنگ که ناسراوه به گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س وه نمایش کردنی پاوه‌ر بانکێک و هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه ئه‌لێن له کۆنگره‌ی سامسۆنگ ٨ـدا دووباره گالاکسی نۆت ٧ ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کان ئه‌کرێته‌وه ئه‌مجاره چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی بۆ کراوه به ته‌واوه‌تی .
وه سامسۆنگیش به فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست کرده‌وه ئه‌لێت :
ئێمه له ڕوودانی ئاگر گرتنی فرۆشگای Samsung Experience له کۆمه‌له‌ی AMK Hub ئاگادارین وه ئه‌لێت له کاتژمێره‌کانی سه‌ره‌تای رۆژدا له رۆژی سێ شه‌ممه‌دا پێش ده‌ست به‌کار بوونیان ئه‌م ڕووداوه ڕووی داوه .
وه ئه‌شلێت
به بۆچوونی ئێمه ئاگر که‌وتنه‌وه‌که به‌هۆی ڕه‌شاشی ئاوی نێو فرۆشگاکه بێت وه هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه وه که‌سیش بریندار نه‌بووه وه ئێسته سه‌رقاڵی به‌دواده‌چوونین بۆ رێژه‌ی ته‌واوه‌تی زیانه ماددیه‌کانین وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کانه خه‌ریکی گفتوگۆ و لێکۆلینه‌وه‌ین تاوه‌کو هۆکاری سه‌ره‌کی بزانین .
ژێده‌ر : CNET