له ئێسته‌دا وه‌ک ئه‌زانین کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دوای ئه‌وه‌ی پلاتفۆرمی ویندۆز له‌سه‌ر مۆبایله‌کان پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ نه‌کرا و سیسته‌می ئه‌ندرۆید و IOS توانیان پێشه‌نگ بگرن به‌ڵام مایکرۆسۆفت نه‌وه‌ستاوه له کار و به‌رهه‌مه تازه‌کانی بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان وه‌ک ئه‌زانین له ئێسته‌دا پرۆگرام بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و IOS به‌رهه‌مده‌هێنێت کۆمه‌لێک له‌و پرۆگرامانه‌ش (سکایپ و وه‌ن درایڤ و زۆرانی ترن…….) به‌ڵام به پێی نوێترین زانیاریه‌کان بێت وه خودی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری THE VERGE ـدا پشت ڕاستی ئه‌م هه‌واڵه‌ی کردۆته‌وه له ئێسته‌دا سامسۆنگ مۆدێلێکی تایبه‌ت له گالاکسی ئێس ٨ به‌رهه‌م بهێنێت به ناوی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٨ مایکرۆسۆفت ئیدێکشن وه له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێله تایبه‌ته زۆربه‌ی پرۆگرامه تایبه‌تیه‌کانی مایکرۆسۆفت ئه‌بینرێت وه‌ک پرۆگرامه‌کانی کۆرتانا ، ئاوت لوک ، MSN News وه چه‌نده‌ها پرۆگرامی تر وه جۆرێکی تایبه‌ت و ناوازه به مایکرۆسۆفت وه ئه‌م مۆدێله‌ش له‌گه‌ڵ مۆدێله‌کانی تری سامسۆنگدا له ٢١ـی ٤ ـی ٢٠١٧ـدا بڵاوده‌بێته‌وه ، وه بێگومان ئه‌مه یه‌که‌مین کاری هاوبه‌شی نێوان کۆمپانیای سامسۆنگ و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نه‌بێت به‌دڵنیایشه‌وه نابێته کۆتا کاری هاوبه‌ش به‌ڵکو به‌رده‌وامی ئه‌بێت له به‌رهه‌مه‌کانی داهاتووی هه‌ردوو کۆمپانیایه‌که‌دا .
ژێده‌ر : ubergizmo
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت