شاشه‌کانی HD ، ته‌واوه‌تی ئێچ دی ، QHD یان 4K ؟ جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان ئه‌مانه چیه ؟
گه‌ر تا ئێسته چوو بیت بۆ کڕینی ته‌له‌فیزیۆنێک یاخود زانیاریت ده‌رباره‌یان خوێندبێته‌وه به‌تائکید گوێت له‌م ناوانه بووه به‌تایبه‌ت HD و 4K که زۆر ئه‌م دوانه به‌کاردێت نه‌ک ته‌نانه‌ت له ته‌له‌فیزیۆندا به‌ڵکو له مۆبایله‌کانیشدا ئه‌م وشانه‌ت گوێ لێده‌بێت ئه‌مرۆ هه‌وڵده‌ده‌ین باسێکی کورتی ده‌رباره‌یان بکه‌ین .
جیاوازی نێوان QHD و WQHD
سه‌ره‌تا واباشتره باسی بکه‌ین وه بزانین جیاوازی نێوانیان چیه وه ئه‌م دوو ده‌سته واژه‌یه به نزیکه‌یی له چیدا له‌یه‌ک ئه‌چن ؟
له وه‌ڵامدا ئه‌بێت بلێین ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه هیچ جۆره جیاوازیه‌کیان نیه وه‌ک یه‌کین ، ده‌سته‌واژه‌ی WQHD کورتکراوه‌ی وشه‌ی Wide Quad High Definitionـه وه ده‌سته‌واژه‌ی QHD به واتای Quad High Definition دێت
له ڕاستیدا وشه‌ی W له WQHDـدا بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه له رێژه‌ی شاشه‌که‌ی که 16:9 ـه‌یه که له‌گه‌ڵ رێژه‌ی شاشه‌ی 4:3 باودا جیاوازیان هه‌یه .
QHD به واتای چی دێت ؟
باشه ئه‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی که QHD یان هه‌ر WQHD ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه به‌واتای ئه‌وه‌دێت ڕوونی یاخود وردیان له به‌رامبه‌ری کوالێتی HD ـدا ٤ ئه‌وانه به‌رزتره ، به واتایه‌کی تر گه‌ر بمانه‌وێت رێژه‌ی پێکسله‌کان بژمێرین ئه‌بێت بلێین ڕوونی HD له ٧٢٠ پێکسڵدا به شێوازی ستوونی وه QHD رێژه‌ی ١٤٤٠ پێکسڵی هه‌یه ،واته له ١٢٨٠ پێکسڵی ئاسۆیدا که ڕوونی HDـیه ئه‌وه له QHD ئه‌بێت 2560 ئه‌بێته دوو ئه‌وانه‌ده وه له‌سه‌رئه‌نجامدا به دوو به‌رامبه‌ر بوونی له‌هه‌ر چوار لاوه ئه‌بێت ٤ ئه‌وانه ڕوونیه‌که‌ی.
ڕوونی 4K و 5K چیه ؟
ئێسته که زانیمان ئه‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد چین و چۆن حساب ئه‌کرێن ، ئێسته با باسی ڕوونی له‌وان زیاتر بکه‌ین ، ئه‌وانیش 4K و 5K ـن ، کوالێتی ٤که (فۆرکه‌ی) که به ئۆلترا HD ناسراون واته HD له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ، هه‌روه‌ک له‌ناوه‌که‌یدا ئه‌میش ڕوونیه‌که‌ی ٤ ئه‌وانه‌ی FULL HD ـیه ، به هه‌مان جۆری که QHDـی‌دا دیمان 4K ـیه‌ش به‌هه‌مان جۆر له ستونی و ئاسۆیدا دوو به‌رامبه‌ر ئه‌بێت ، به‌م لێکدانه‌یه‌وه‌یه رێژه‌کانی ستونی له ١٠٨٠ـی فول ئێچ دی ـدا به‌رامبه‌ر ئه‌کرێت به ٢١٦٠ له 4Kـی‌دا وه پێکسله ئاسۆیه‌کانیشی نزیکه‌ی ٤٠٠٠ ـه (3840) .
وه گه‌ر باسی 5K ـه‌که‌یش بکه‌ین زۆر با ساده‌یی ئه‌بێت بلێین له هه‌موو ئاسته‌کانی که باسمان کرد ڕوونی به‌رزتره .
وه به‌مجۆره ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تا پێکسڵه‌کانی ستونی و ئاسۆیی به‌ره‌و به‌رزتر برۆن ڕوونتر ئه‌بێته‌وه وه کوالێتیشی به‌ره‌و زیاتر ئه‌ڕوات وه ڕوونی شاشه‌ی QHD رێک وه‌ک ئه‌وه وایه دوو ڕوونی شاشه‌ی HDـیمان کردبێته سه‌ر .وه ئاسته‌کانی 4K و 5K به‌رزترین ئاستاین هه‌یه تا ئێسته هه‌ر له ڕوونی نرخیشه‌وه له چاو جۆره‌کانی تردا زۆر گرانترن .