له نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگدا براوسه‌رێکی نوێی ڕایگه‌یاند به ناوی SAMSUNG INTERNET له ئێستادا ئه‌م براوسه‌ره‌ BETA واته وه‌شانی ئێستای بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌تی ئه‌وه‌ی براوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی سامسۆنگ جیا ده‌کاته‌وه‌ له براوسه‌ره‌کانی تر ته‌نها بۆ مۆبایله‌کانی سامسۆنگ نابێت به‌ڵکو بۆ گۆگڵ پێکسڵ و چه‌نده‌ها مۆبایلی تریش ئه‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی که‌ کار له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید بکه‌ن وه گه‌ر وه‌شانی ئامێره‌که‌ت خوار وه‌شانی ٥.٠ بێت به‌داخه‌وه‌ ناتوانی سود له‌م براوسه‌ره‌ وه‌ربگریت بۆیه پێویسته به‌رز بکه‌یته‌وه بۆ وه‌شانی ٥.٠ و به‌رزتر تا بتوانی سود له‌م براوسه‌ره‌ وه‌ربگریت.
کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی زۆر گرنگ له خۆ ئه‌گرێت :
– خێرایی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ چاو هه‌ر براوسه‌رێکدا به‌راوردی بکه‌یت خێرایی ئه‌م براوسه‌ره‌ نوێیه‌ی زیاتر ئه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌ پرۆگرامی فه‌رمی INTERNT که له زۆربه‌ی مۆبایله‌کانی سامسۆنگدا هه‌یه‌ خێراتره
– ڕزگار بوون له ریکلامه بێزار کاره‌کان به‌هۆی به‌شی CONTENT BLOCKER له‌و به‌شدا زیاتر ٨ پرۆگرامت بۆ پێشنیاز ئه‌کات که ئه‌توانی ٥ـیان چالاک بکه‌یت بۆ بڵۆکردنی ریکلامه‌کان به‌وجۆره‌ش به ته‌واوه‌تی رزگارت ئه‌بێت له ریکلامه‌کان
– ڕووکارێکی بێ حه‌د ئه‌ندازه‌ که له‌سه‌ر شێوازی وه‌شانی ٧.٠ نوگات دامه‌زراوه‌
– وه به‌شی extension ـێک تایبه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌کان
– تایبه‌تمه‌ندی CloseBy بۆ پێدانی پێشنیازی وێبسایت و زانیاریه‌ گرنگه‌کانی ئه‌و شوێنه‌نه‌ی که لێته‌وه‌ نزیکن
– وه خوێندنه‌وه‌ی کۆدی QR
– یاریده‌ده‌ری ڤیدیۆ له‌رێگای ئه‌م به‌شه‌ جۆری ڤیدیۆیه‌کان بگۆره یاخود لاریان بکه‌وه‌ یاخود په‌خشی بکه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ت به‌بێ وه‌ستاندنی .
– چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی تری وه‌ک پشتگیر له DuckDuckGo وه یاریده‌ده‌ری بازارکردن بۆ پێگه‌ی ئه‌مازۆن و زۆرانی تریش

وێنه‌ له براوسه‌ره‌که‌ :
samsung-internet-beta-1

بۆ داگرتنی له پله‌ی ستۆره‌وه‌ : کلیک لێره‌ بکه
به‌ڵام زۆربه‌ی جار ئه‌نووسرێت بۆ وڵاته‌که‌ت نابێت بۆیه ئه‌توانی به کلیک کردن لێره‌ APK براوسه‌ره‌که‌ دابگریت و ئینستاڵی بکه‌یت به‌بێ هیچ جۆره کێشه‌یه‌ک
کێشی  براوسه‌ره‌که‌ ٥٢ مێگابایته‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.