دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسوونگ له‌كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌و گاڵته پێكردنی زۆر بووه‌وه به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی له مۆبایلی گالاكسی Note 7 و ده‌ركه‌وتنی خاڵی لاوازی مۆبایله‌كه و ته‌قینه‌وه‌ی له كاتی له ناكاو به هۆی پاترییه‌كه‌وه وای كردووه ناوی سامسوونگی كۆری به‌هۆی مۆبایلێكه‌وه به خراپی بڕوات و ببێته هۆی مانشێتی گاڵته ئامێزی سه‌ر ڕۆژنامه و وێب سایته‌كان .
جگه له‌وه‌ی كه گالاكسی Note 7 له فڕۆكه‌خانه‌كان قه‌ده‌غه كرا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له مه‌راسیمێكی كۆلێژی Miami Dade له ئه‌مریكا له وتارێكی دا كه سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆی ڕێكخرابوو له وتاره ٤٩ خوله‌كیه‌كه‌ی دا كه زۆربه‌ی وتاره‌كه‌ی ده‌رباره‌ی پرسی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بوو و جیاواز له وتاره‌كانی پێشووتری تیایدا باسی له‌وه كرد كه كۆمپانیا هه‌یه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مۆبایلی نوێ بڵاوبكاته‌وه به‌ڵام شكست دێنن و مۆبایله‌كه‌یان ده‌ته‌قێته‌وه .
زۆربه‌ی شڕۆڤه‌كاران و چاودێران و ڕۆژنامه‌نووسان هۆكاری ئه‌م باسكردنه ناڕاسته‌وخۆیه‌ی گالاكسی Note 7 بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئۆباما ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تی دۆناڵد تڕامپی كۆمكارییه‌كان به گالاكسی Note 7 بچوێنێت و پێی وایه به‌هه‌مان شێوه‌ی گالاكسی Note 7 گه‌ر تڕا‌مپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا شكست دێنێت و ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جیهان .