له‌ جیهانی ئه‌مڕۆماندا زۆر كه‌س ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات ببێت به‌ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕیكی تایبه‌ت به‌خۆی، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه‌ خاوه‌ن به‌هره‌یه‌ك و شاره‌زاییه‌كن یاخود پیشه‌یه‌كن بۆ ناساندنی پیشه‌كانیان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ خۆیانیان هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ wordpress مان بۆ هێناون چونكه‌ به‌ناوبانگ ترین و باشترین سكرێپتی كراوه‌یه‌ تا ئێستا.

بۆچی wordpress به‌كار بێنم ؟
wordpress سكرێپتێكی  كراوه‌یه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك وێبداڕێژ كاری تێدا ده‌كه‌ن  و تا ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناو بانگ ترین سكرێپته‌ جیهانییه‌كان كه‌ كاری بۆ ده‌كرێت، كاركردنی زۆر خۆش و ئاسانه‌و به‌ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌توانی فێری هه‌موو شێوازێكی به‌كار هێنانی ببیت.

دابه‌زاندنی دواین وه‌شانی ۆودرپرێس

ئه‌توانیت دواین وه‌شان له‌ ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی wordpress دابه‌زێنیت هه‌میشه‌ نوێترین وه‌شانه‌كان له‌م به‌سته‌ر لینكه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنه‌
كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنی wordpress دواهه‌مین وه‌شان
به‌م شێوه‌یه‌
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/669bbd7f8fbe36049629defc60ae33e3.png

پاشان به‌ هاوكاری به‌رنامه‌ی FTP یاخود له‌ CPANEL هه‌ركامیان بێت جیاوازی نیه‌، گورزه‌كه‌ بار بكه‌ بۆ نێو بوخچه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ره‌كه‌ت.

پاشان ده‌چین بۆ ئه‌و ئادرێسه‌ی فایله‌كه‌مان لێ داناوه‌، بۆ نموونه‌

domain.com/wp

كلیك له‌سه‌ر Let`s go بكه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/1f34175bb981c59b574b5a0052dc351d.png

 

پێویسته‌ تۆ بنكه‌یه‌كت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ بتوانێت په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكات و زانیارییه‌كانی داخڵ بكات، بۆ درووست كردنی داتابه‌یس به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ی من ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر سی پانێڵ ــه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/bbea1ec52e40947beae76d7f267bd3e8.png

پاشان ناوێك بنووسه‌ بۆ داتابه‌یسه‌كه‌ت كه‌ به‌ چ ناوێك درووستی ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ی من نووسیومه‌ وه‌كوو نموونه‌یه‌، ئه‌توانن ئێوه‌ ئه‌وه‌ی خۆتان ده‌تانه‌وێت بینوسن.
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/7ab5bb2ddd4092af362009c01fea1532.png

 

پاشان درووست كردنی user بۆ داتابه‌یسه‌كه‌ت

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/9acfa41fb849d99ed344b4957d8dc946.png

 

ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ له‌ شوێنێك هه‌لی بگریت چونكه‌ پێویستیمان پێی ده‌بێت، پاش درووست كردنی database  و user .

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/3f05bb3e9186f9a03862fd3af51e6d63.png

 

ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی وۆردپرێسه‌كه‌مان.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/b8990a71557d37791e3f96ea55aa3bfe.png

زانیاریه‌كانی سه‌ره‌وه‌ بریتین له‌:-

  • ناوی بنكه‌ دراو واتا داتابه‌یسه‌كه‌ت، من هه‌ردووكیانم كردووه‌ به‌ ranja بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر كاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌م و بیرم نه‌چێت، تۆش ئاره‌زووی خۆته‌. به‌ڵام باشتر وایه‌ ناوێك بێت ته‌دۆزرێته‌وه‌.
  • ناوی به‌كار هێنه‌ر واتا user ی كه‌ درووستمان كرد هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه‌.
  • تێپه‌ڕه‌ ووشه‌، ئه‌و ووشه‌ نیهێنییه‌یه‌ كه‌ كاتی درووست كردنی user  داماننا.
  • ڕاژه‌ی بنكه‌ دراو ده‌ستكاری مه‌كه‌
  • خشته‌ی پێشگر ئه‌توانیت بگۆڕیت به‌وه‌ی خۆت ده‌ته‌وێت.
  • submit بكه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانت و دامه‌زراندن.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/a7a8e0ff73dcddddb634e083864f8075.png

 

دواتر زانیارییه‌كانی به‌ڕێوبه‌ر بنووسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچیته‌ ژووری ئه‌دمینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/2019a2c71299b8e72f5eb58e18e0286f.png

بچۆره‌ ژووره‌وه‌ بۆ نێو ماڵپه‌ره‌كه‌ت

————————————————————————–

چۆن بتوانین ستایل دابنێین ۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان.
بچۆره‌ ئه‌م ناو نیشانه‌ له‌ نێو بوخچه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت دا، ئه‌و ستایله‌ی ئه‌ته‌وێت باری بكه‌ره‌ نێو ئه‌و بوخچه‌یه‌ی خواره‌وه‌.

wp-content/themes

چۆنیه‌تی چالاك كردنی ستایله‌كه‌مان

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/cd6be9f1913a984cfe632399a17b7da6.png

چۆنیه‌تی دانانی پێوه‌كراوو چالاك كردنی
به‌ هه‌مان شێوه‌ی ستایله‌كه‌ ده‌چینه‌ نیو بوخچه‌ی

wp-content/plugins

به‌م شێوه‌یه‌ش چالاكی بكه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/c1336db53459a97cb8377b348852224c.png

———————————————–

چۆن بتوانین ڕووكاری مالپه‌ره‌كه‌مان ڕێك بخه‌ین به‌ كورتی هه‌وڵ ده‌ده‌م تێتان بگه‌یه‌نم خۆتانیش تۆزێك هه‌وڵ بده‌ن به‌ ئاسانی فیر ده‌بن.

یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته‌ به‌ش زیاد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌ته‌ و له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ خۆی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، له‌ وۆردپرێس دا هاوپۆل هه‌یه‌ پێویسته‌ هاو پۆل زیاد بكه‌یت.

به‌م شێوه‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/eb2cd2140d5e962cb39db978d743ac66.png

پاش ئه‌وه‌ بۆ ده‌ر كه‌وتنی له‌سه‌ر هه‌ر ڕووكارێك ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ بكه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/76439cd3d46547c424965f397a086ab8.png

ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/6f4bbf37edc23dc28b4bb46fe47a83f4.png

ئێستا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ وۆردپرێسه‌وه‌ بوو ڕێكمان خست، ڕێك خستنی چۆنیه‌تی نیشاندانی بابه‌ته‌كانی مالپه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر شانی ئه‌و ڕووكاره‌به‌ كه‌ خۆت به‌كاری ده‌به‌یت بۆیه‌ ڕوونی ناكه‌مه‌وه‌.

ئێستا چۆنیه‌تی دانانی بابه‌ت.

به‌م شێوه‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/e0451113a5ff43cd26b17000e3c99997.png

به‌هیوای سوود  : تیك ئای

هه‌ر شتێكم بیر چووبێت ببورن و هه‌ر شتێكتان پێویست بێت ئاماده‌م له‌م بابه‌ته‌ وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه‌.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕه‌نجه‌ حسێن : خوێندكاری به‌شی كۆمپیوته‌رم، ساڵانێكه‌ تێكلاوی ته‌كنه‌لۆژیام به‌گشتی و بواری ویب دیزاین به‌تایبه‌تی، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و ده‌ریا قوڵه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ فێر ببم و پێشكه‌شی خوێنه‌رانی بكه‌م.

Comments are closed.