ساڵانێکی زۆر لە مێژنییە کە بۆ بەکاربردنی فۆنتی ئاسایی لەسەر وێب کارێکی زۆر دژوار و کاتبەر بوو، پێویستی دەکرد فۆنتەکان بە فلاش یان وێنە درووست کرابان و دواتر لەسەر وێب بەکارببرایەن. وێبی چەند ساڵی ڕابردوو توانای پیشاندانی هەموو فۆنتێکیان نەبوو. لەگەڵ پەرەپێدانی CSS و بەتایبەت پاڵپشتی کردنی وەشانەکانی نوێی CSS وەک وەشانی سێیەم تایبەتمەندی @font-face زۆر کراوە کە کێشەی سەرەوە و ساڵانێکی زۆر چارەسەر دەکات.

وێب فۆنتی کوردی لە وێبچن سەرچاوەیەک دەبێت بۆ هەر وێبداڕێژێک کە بیەوێت فۆنتی کوردی جوان و جیاواز لە نێو ماڵپەڕەکەی بەکارببات و دڵنیا بێت کە لە هەموو وێبگەڕەکاندا بە درووستی و شێوازی درووست دەردەکەوێت. بەکاربردنی فۆنتەکان پێویستی بە هیچ شێوازێکی کۆد نووسین نییە، تەنیا یەکێک لە دێڕەکانی خوارەوە ڕوونووس بکە و لە نێو ماڵپەڕەکەت/پرۆژەکەت بەکاری ببە.

وێب فۆنتەکان لەسەر هەموو سیستەمەکان، زمانەکانی داڕشتنی ماڵپەڕ و پرۆگرامنووسین، هەموو وێبگەڕەکان هەردوو Desktop و Mobile کار دەکات.

چۆنیەتی بەکارهێنان

١، یەکێک لە فۆنتەکان هەڵبژێرە، لە پێشدا دەتوانیت کرتە لە دووگمەی نموونە لە تەنیشت هەر فۆنتێک بکەیت بۆ بینینی نموونەی ئەو فۆنتە بە زیندوویی. بۆ نموونە ئەگەر بمانەوێت فۆنتی Chimen بەکار ببەین، کۆدی تایبەت بە CSS ی فۆنتەکە ڕوونووس دەکەین و لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕەکەمان لە نێوان تاگەکانی <head> و </head> دادەنێین.

٢، ئەگەر بمانەوێت نووسینەکانی نێو DIV کە Class ی text ی هەبێت بە فۆنتی Chimen دەربکەوێت، بە شێوازی خوارەوە دەیگۆڕین،

<link href="http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_Kufi" rel="stylesheet" type="text/css">

 

.text{
font-family:"Unikurd Chimen";
}

کۆتایی. ئەگەر بتەوێت فۆنتەکە وەک فۆنتی سەرەکی بۆ هەموو ماڵپەڕەکەت، پرۆژەکەت بەکار ببەیت دەتوانیت لەگەڵ تاگی body بانگی بکەیت

body{
font-family:"Unikurd Chimen";
}

نموونەی کۆدی پەڕەیەکی تەواو و ئامادە کە فۆنتی Hejar بەکار دەبات

<!DOCTYPE html>

<html>

<link href=”http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=kchimen” rel=”stylesheet” type=”text/css”>

<head>

<meta content=”text/html; charset=utf-8″ http-equiv=”Content-Type”>

<h1> وێبچن. وێبێکی کوردی باشتر </h1>

<title>نموونەی وێب فۆنتی Unikurd Chimen</title>

<style type=”text/css”>

font-family:”Unikurd Chimen”;

body{

}</style>

</head>

</html>

<body>

</body>

داگرتن بۆ جووملە، Webchin Webfonts Joomla Extension

داگرتن بۆ وۆردپرێس Webchin Webfonts WordPress Plugin


وێب فۆنتەکان


UniQAIDAR_7EMZE

UniQAIDAR_7EMZE (نموونە)
<link href="http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_7EMZE" rel="stylesheet" type="text/css">

UniQAIDAR_A7MED

UniQAIDAR_A7MED (نموونە)
<link href="http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_A7MED" rel="stylesheet" type="text/css">

UniQAIDAR_ABDULLAH

UniQAIDAR_ABDULLAH (نموونە)
<link href="http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_ABDULLAH" rel="stylesheet" type="text/css">

UniQAIDAR_ABO DHABI (نموونە)
<link href="http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_ABO-DHABI" rel="stylesheet" type="text/css">

نووسەری بابەت: ئاسۆ نادری-وێبچن

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.