بەبەردەوام داواکاری لەسەر ئینتەرنێت بە گشتی  و هێڵێکی خێرا بە تایبەتی داواکراوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
بۆیە بەردەوام گەورە کۆمپانیاکان لەهەوڵی ئەوەدان بتوانن هێڵێکی ئینتەرنێتی خێراتر بۆ بەکارهێنەران دابین بکەن.
لە ئێستادا هەریەکە لە گەورە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت و فەسبووک رێککەوتنێکیان کردووە بۆئەوەی بتوانن بەیەکەوە هێڵێکی ئینتەرنێتی خێرا لە ئەمریکاوە بگەینن بە ئەوڕوپا.
ئەم هێڵە لە رێگەی ژێر دەرییاوە دەبێت و درێژیەکەی نزیکەی 4000 میل دەبێت (6500 کم) دەبێتە درێژترین هێڵی ئینتەرنێت کە بەخێراییەکی یەکجار زۆر دەتوانێ داتاکان بگوازێتەوە و هەریەکە لە ئەوڕوپا و ئەمریکا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.