ساڵی ٢٠١٦ به گشتی بووه شانۆیه‌كی ته‌واوی كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ نمایش كردنی به‌رهه‌مه‌كانی جگه له نمایش كردنی ئامێرێك نه‌بێت كه ئاشقانی ئه‌م ئامێره ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه چاوه‌ڕێی بینینی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره ده‌كه‌ن بۆیه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ كۆمپانیای ئه‌پڵ مژده خۆشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆنگره‌ی ئه‌پڵ ئامێری Macbook بڵاوبكرێته‌وه .
ماوه‌یه‌كی زۆره كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆمپیوته‌ری ماكی نوێی نه‌خستۆته بازاڕه‌كانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی مانگی ڕابردوو macOS Sierra ی بڵاوكرده‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا كه ئامێری كۆمپیوته‌ری ماكیشی به دوابێت .
بۆیه بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شه‌مه ٢٧ ی مانگی ١٠ ی ٢٠١٦ كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م كۆنگره‌یه له باره‌گای خۆی له Cupertino له ژێر درووشمی (تاگ) Hello again به‌ڕێوه‌ببات كه به‌كارهێنانی ئه‌م درووشمه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ساڵی ١٩٨٤ و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمپانیای ئه‌پڵ گشت میدیاكانی ئاگاداركردۆته‌وه كه كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی له كاتی ده‌ست پێكردنی كۆنگره‌كه ڕووداوه‌كان و زانیاری دوا پێشهاته‌كان به جیهان بگه‌یێنن.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كۆمپیوته‌ره ماكه نوێیه‌ی ئه‌پڵ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌روه‌ك چۆن چاو نه‌ترسانه له كۆنگره‌ی ڕابردوو شوێنی هیدفۆنی جاكیان ئایفۆن ٧ لابرد به هه‌مان شێوه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه شوێنی USB ی ماك بووك پڕۆیه‌كه‌ش لاببردرێت .
هه‌روه‌ها بۆیه‌كه‌م جاره به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان له‌م ماك بووكه نوێیه له ژێره‌وه‌ی كیبۆرده‌كه‌وه ده‌توانیت به شێوه‌ی ده‌ست پێداهێنان به ژماره‌كانه‌وه به‌رنامه‌كان دیاری بكه‌یت touch-capable OLED strip .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت