– لە ئێستادا زیاد لە یەك ملیار ئۆتۆمبێل بەسەر جادەكانی جیهانەوەن.
– رۆژانە نزیكی (١٩٥) هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەكرێت، واتە ساڵانە زیاد لە (٧١) ملیۆن ئۆتۆمبێل.
– ئەو بۆنەی كە لەناو ئۆتۆمبێلی نوێدا بۆنی دەكەین، لە (٥٠) پێكهاتەی كیمیایی یان زیاتریش دروست دەكرێت، هەر كۆمپانیایەكیش بۆنێكی تایبەت بەخۆی هەیە.
– ئەگەر بە ئۆتۆمبیلێك بە خێرایی (١٠٠ كیلۆمەتر/ سەعات) بڕۆین، ئەوا بە نزیكی (٦) مانگ، دەگەینە سەر مانگ، ژمارەی پێوانەیی رۆشتنی ئۆتۆمبێلیش، ئۆتۆمبیلێكی شیڤرۆڵیتە لە ئەمریكا، مۆدێلی (١٩٦٥)ـە و تا ئێستا زیاد لە (٣٠) ملیۆن كیلۆمەتر رۆشتووە، واتە (٦٣) جار دەچێتە سەر مانگ و دەگەڕێتەوە بەو ماوەیە.
– ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی، لە زیاد لە (٣٠) هەزار پارچە پێكهاتووە.
– 92%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ بەرازیل دروستدەكرێن، لەجێی بەنزین و گاز، بە (ئیسانۆڵ) كاردەكەن، ئەویش سوتەمەنییەكە لە قامیشی شەكر و گەنمەشامی و پەتاتە و قەدی هەندێك درەختی دیكە دەردەهێنرێت.
– زۆرینەی ناوی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، ناوی دروستكەرەكەیانە، وەك: بێنز، تۆیۆدا، فۆرد، پۆرش، فێراری، مازێراتی و هتد…
– ساڵی (٢٠٧٠) بەنزین تەواو دەبێت، یان ئەوەندە گران دەبێت لە كڕین نایەت، تاكە بەدیلی سوتەمەنی شل لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی كارەباییە، كە بە پاتری لیسیۆم كاردەكات و لە باشترین حاڵەتیدا پێویستی بەسێ سەعات هەیە بۆ شەحنكردنەوەی، ئەمە جگە لەوەی پاش سێ ساڵە پاترییەكانی بەشێوەیەك دادەبەزن پێویستی بەگۆڕین دەبێت، لە ئێستاشدا نرخی ئەو پاترییانە هێندەی نرخی ئۆتۆمبیلێكە (١٥ هەزار دۆلار) دەبێت.
– ساڵانە نزیكی (٢٠) هەزار كەس لەو رووداوی هاتووچۆیانەدا دەمرن، كە بەهۆی هەڵەی كاریگەیی لە ئۆتۆمبێلەكانیا دروست دەبێت.
– ساڵانە تۆتۆمبێلەكانی جیهان پێكەوە نزیكی (٢٦٠) ملیار بەرمیل سوتەمەنی دەسوتێنن.
– لە ئێستادا نزیكی (٢٠٠) ماركەی جیاوازی ئۆتۆمبێل هەیە، كە (٩٠%) یان لە لایەن (٢٠) براندی جیهانییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئامادهكردنى : زانیارى ئۆتۆمبێل