وای دابنێ پێشتر کۆمپیوتەرەکەت ویندۆزی XP لەسەر بوبێت و تۆش کردووتە بە ویندۆزی 7، وە ئیستا ئیشت بە پرۆگرام یان یاری یان شتێک هەیە کە بەس لەگەڵ جۆری ویندۆزی XP بگونجێت و لەسەر ویندۆزی 7 و 8 و 10 ئیش نەکات و نەگونجێ.
چی دەکەیت لەو حاڵەتەدا.؟!

مایکرۆسۆفت چارەسەرەی بۆ ئەوجۆرە کێشەیەی کرد بەدانانی تایبەتمەندی Program Compatibility لە ویندۆزی Vista و 7 و 8 و 10 دا.

لەم بابەتەدا ، لەگەڵ تایبەتمەندی Program Compatibility ئاشنا دەبی و فێر دەبی چۆن سوودی لێوەربگری لەکاتی پێویست دا.


Program Compatibility : تایبەتمەندیەکە لەویندۆزی ڤێستا و 7 و 8 و 10 بونی هەیە. زیادکراوە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆگرامانەی بۆ سیستمە کارپێکەرییە کۆنەکان دروست کراون لەگەڵ سیستمە کارپێکەرییە نوێیەکان بە ئاسانی ئیش بکەن و بگونجێن لەگەڵیان.

گەر هاتوو هەر پڕۆگرامێک ئیشی نەکرد لەگەڵ سیستەمی کارپێکەر،ئەوا رەنگە نەتوانی دایبەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت یان لەوانەیە دابەزێتە سەر کۆمپیوتەر بەڵام لەکاتی ئیش پێکردنی و کردنەوەدا، بەرنامەکە ئیش نەکات و نەبێتەوە.
SetupProblem


::: چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندیەکە و ئیش پێکردنی (Win7):

لە حاڵەتێکدا گەر نەتتوانی بەرنامەکە دابەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ سیستمە کارپێکەرییەکەت، ئەوا سەرەتا کلیکی لای ڕاست لەسەر بەرنامەکە بکە و دواتر لە لیستەکەدا Properties هەڵبژێرە و دواتر کلیک لە compatibility بکە و ئینجا لەوێ سەح لە Run this program in comparability for بدە و ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە لەگەڵ ژینگەی بەرنامەکەدا دێتەوە و ئیش دەکات،لەهەمان کاتدا، سەح لە Run this program as administrator بدە، ئینجا دواتر Apply و OK بکە، لە کۆتایدا بەرنامەکە دابەزێنە.
EXبەڵام گەر هاتوو بەرنامەکە دابەزێت بەڵام ئیش نەکات و نەبێتەوە، کلیکی ڕاست لەسەر شۆرت کەتی بەرنامەکە بکە و دواتر لە لیستەکەدا هەڵبژاردەی Troubleshoot compatibility گرتە بکە، پاش کەمێک لە چاوەڕوانی ویندۆیەک دێتە پێشەوە، تۆ لەوێدا Try recommended Settings هەڵبژێرە:
TrShhotئینجا ، Start the program لێ بدە:
TrShhot2گەر هاتوو پڕۆگرامەکە ئیشی کرد و کێشەی نەبوو، ئەوا Next بکە و دواتر کلیک لە save بکە تاکوو گونجاندنەکە پاشەکەوت ببێ و سیستمەکە بۆ جارەکانی داهاتوو،لەسەر هەمان ڕێکخستن بەرنامەکە بکاتەوە:
saveگەر ئیشی نەکرد و کێشە هەبوو، کلیک لە cancel بکە و هەمان ئەو ڕێگەیە بەکاربهێنە کە بۆ بەرنامەیەکی دانەبەزێنراو نیشاندراوە.


::: لەسەر ویندۆزی 10:

گەر هاتوو دوای بەرزکردنەوەی سیستمەکەت بۆ ویندۆزی 10 کێشەت هەبوو لەگەڵ پڕۆگرامە دابەزێنراوەکان و ئیشیان نەدەکرد، بەم جۆرە چارسەری بکە:

کلیک لە Start بکەو پاشان بنوسە Run programs made for previous versions of Windows ئینجا ئامڕازە تایبەتەکە بکەوە:
taskbarئینجا پاش کەمێک چاوەڕوانی، لیستی بەرنامە دابەزێنراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت دەبینی، دەستنیشانی ئەو بەرنامەیە بکە کە کێشەی هەیە و Next لێ بدە:
nextهاوشێوەی ویندۆز 7 ، لێرەشدا Try recommended Settings هەڵبژێرە، ئینجا Test the program لێ بدە:
trytest
گەر هاتوو پڕۆگرامەکە ئیشی کرد و کێشەی نەبوو، ئەوا Next بکە و دواتر کلیک لە save بکە تاکوو گونجاندنەکە پاشەکەوت ببێ و سیستمەکە بۆ جارەکانی داهاتوو،لەسەر هەمان ڕێکخستن بەرنامەکە بکاتەوە.
وە ئەگەر ئیشی نەکرد و کێشەیەک هەبوو، کلیک لە cancel  بکە و هەمان ئەو ڕێگەیە بەکاربهێنە کە بۆ بەرنامەیەکی دانەبەزێنراو نیشاندرابوو لە ویندۆزی 7.


 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.